چەكدارانی داعش لەگەمارۆی شەڕڤانانی یەپەگەدان

ژمارەیەكی زۆر چەكداری داعش لە شارۆچكەیەكی حەسەكە لە رۆژئاوای كوردستان لە سێ لایەنەوە لەگەمارۆی شەڕڤانانی یەپەگە‌و یەپەژەدان.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی "سپۆتینگ"ی روسی، شەڕڤانانی یەپەگە‌و یەپەژە لەشارۆچكەی (ئەلهۆل) لە رۆژهەڵاتی حەسەكە چەكدارانی داعشیان لە سێی میحوەری رۆژهەڵات، باكور‌و رۆژئاوا گەمارۆ داوە.

بەپێی هەواڵەكە شەڕڤانانی كورد لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا بەدەیان چەكداری داعشیان لە ناوچەیە كوشتووە.

شارۆچكەی (الهول) بۆ چەكدارانی داعش زۆرگرنگ‌و ستراتیژییە‌و دواین شوێنی كۆبوونەوە چەكدارانی داعشە لەناوچەی حەسەكە.



PM:05:18:22/08/2015