داوا لەنەتەوە یەكگرتوەكان دەكرێت بۆ پاراستنی مافەكانی مرۆڤ گوشار بخاتەسەر هەرێم

لە كەمپەینێكدا بەناوی "بەرگریكردن لە ئازادی رادەبڕین لەهەرێمی كوردستان" ژمارەیەك هەڵسوڕاوی سیاسی داوا لە نەتەوە یەكگرتوەكان‌و هەموو رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ دەكەن فشار بخەنە سەر دەسەڵاتی سیاسی هەرێم لە پێناو فەراهەم كردنی ئازادییەكان.

لەكەمپینەكەدا هاتووە: ئێمە وەک ژمارەیەک لە ئازادیخوازان لە ناوەوەو دەرەوەی هەرێمی کوردستان، لەڕێی ئەم کەمپەینەوە هەڵدەستین به‌ ئاگادارکردنه‌وه‌ی ناوەند و رێکخراو و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تایبەت بەمافەکانی مرۆڤ بەتایبەت لە دەرەوە، سەبارەت بە ئازادی ڕاده‌ربڕین له‌‌ کوردستان.

کەمپەینەکەمان ڕێکخراو و حکومه‌ت و میدیا جیهانیه‌کان له‌و پرسه‌ ئاگادار ده‌کاته‌وه‌ لەوەی سەرباری بانگەشەکانی دەسەڵاتداران لە هەرێم، بەڵام ئازادییەکان سانسۆر کراون، بە نمونەش دەستگیرکردنی (شڤان ئازاد) لە ماوەی چەند رۆژی رابردودا لە شاری هەولێر ئازادکردنی بە کەفالەت، تەنها بەهۆی گوزارشت کردنی لە کۆمەڵێک راستی سەبارەت بە کێشەو قەیرانەکانی هاونیشتیمانیان لە هەرێمی کوردستان.

دەقی راگەیەندراوی کەمپەینەکە

بۆ بەڕێزان/
                 نەتەوە یەکگرتوەکان،
                 رێکخراوەکانی بەرگری لە مافی مرۆڤ،
                 رێکخراوەکانی داکۆکیکار لە ئازادیی و مافەکانی مرۆڤ،
                 نوێنەرایەتی وڵاتان لە کوردستان،
                 پەرلەمانی کوردستان


   وەک دەزانین هەرێمی کوردستان بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێ. بە جارێک کۆمەڵێک قەیران بەرۆکی کوردستانەکەمانی گرتوە، ئەمەش راستەوخۆ کاریگەری نەرێنی کردۆتە سەر ژیانی تاک بە تاکی خەڵکی کوردستان. دواکەوتنی موچە و نەبوونی سەرەتاییترین پێداویستیەکانی ژیانی رۆژانە بۆ نموونە کارەبا و ئاو چیرۆکی زۆربەی زۆری خەڵکی کوردستانە.
ئەو کێشە و گیروگرفتانەی هەرێمەکەمانی گرتۆتەوە، وای لە هاونیشتمانیان کردوە راستەوخۆ بێزاری دەرببڕن و بە دەربڕینەکانیشیان زەنگی ئاگادارکردنەوە بە گوێی بەرپرسانی هەرێمەکەماندا بدەن. لە رونترین و زەقترین نمونەش ئەو گوزارشتە کورتەی کاکە (شڤان ئازاد مستەفا)یە کە جگە لەوەی گوزارشتێکی راستگۆیانە بوو لە دەردە دڵی خەڵک و بارودۆخی قەیراناوی ئەمڕۆی کوردستان، هەڵوێستێکی تەواو مرۆڤ دۆستانەش بوو.
شڤان داوای سەدان دۆنم زەوی نەکردوە کە  بەرپرسان و دەسەڵاتدارانی ئەم نیشتمانە داگیریان کردوە، داوای ملیۆنان دیناری موچەی بندیواری نەکردبوو و شڤان داوای هیچ شتێکی نائاسایی نەکردبوو. تەنها شتێک کە شڤان کردوویەتی ئەوەیە کە لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا گوزارشتی لە بەشێکی کەم لە خەمەکانی هاونیشتمانیانی ئەم هەرێمە کردووە. پەیامەکەی شڤان روونە: دەسەڵاتداران بەرپرسن لەو هەموو قەیران و نەهامەتیانەی بەرۆکی خەڵکی باشووری کوردستانی گرتووە.
شڤان هاواری ویژدانی منداڵێکی ساوایە کە باوکەکەی شیرو پێوداویستییەکانی بۆ دابین ناکرێ، شڤان هاواری هەژارێکە کە نەیدەتوانی دوو ژەم بۆ مناڵەکانی فەراهەم بکا، شڤان کرێچی خانویەک بوو کە دەبوایە لەنێوان بێدەنگی لەو هەموو نەهامەتیانە و گوزارشت لەو نەهامەتیانە دەنگهەڵبڕین لە جیاتی ئەو هەموو خەڵکەی کە ڕووبەڕووی ئەو نەهامەتیانە بوونەتەوە.
ئەوەی لە دەربڕینەکەی شڤاندا بوونی هەیە تەنها و تەنها بریتییە لە مومارەسەرکردنی مافی رادەبڕین، وەک ماددەیەک لە ماددەکانی جاڕی گەردوونی مافی مرۆڤ وەک سادەترین بنەماکانی مافی مرۆڤ.
هاونیشتمانیان... لە کاتێکدا بە هەموو شێوەیەک ئیدانەی دەستگیرکردنەکەی کاکە (شڤان) دەکەین، رایدەگەیەنین کە هیچ پاساوێک رێگە بەوە نادات مرۆڤ قەدەغەبکرێت لە دەربڕینی راستییەکان و مومارەسەکردنی ئازادییە سەرەتاییەکان، دەستگیرکردنی شڤان جگە لە هەوڵێکی نەزۆک بۆ بێدەنگکردنی خەڵکی کوردستان هیچی تر نییە. گرتن و رفاندنی خەڵک کێشەکان چارەسەر ناکات و کۆتاییش بەم نارەزایەتیانە ناهێنێ، چونکە ئاشکرایە کە گوزەرانی هاونیشتیمانیان لە ئاستێکدایە کە چیتر ناکرێ لە ئاستیدا بێدەنگ بین.
 ئەو زەنگەی کە شڤان لێیدا پێمان دەڵێ ئەو ئاراستەیەی کە سیستەمی حوکمڕانی ئەم هەرێمە پەیرەوی دەکات تەواو پێچەوانەیە  لەگەڵ  سەرەتاییترین ماف و بنەماکانی مرۆڤایەتی و سیستەمی ژیانی هاوچەرخ.
یاسا لەم ووڵاتە بۆتە ئامرازێکی داپڵۆسین بۆ ترساندن و تۆقاندنی ئەو خەڵکانەی کە دەنگهەڵدەبڕن بۆ باشترکردنی ژیانیان، خەڵکانێک کە باوەڕیان بە ژیانی خۆشگوزەرانی و هێمنی و ئارامەوە هەیە، ئەوەی کاکە شڤان کردویەتی جێگەی بایەخ و پێزانینە، نەک هەر نابێ بگیرێت، بەڵکو دەبێت هەموو لایەک بەو پەڕی گرنگیپێدان و پەرۆشیەوە گوێ لە پەیامەی بگرن. شڤان ناوی هیچ کەسێکی نەزڕاندوە، هەرکەسێکیش دژی قسەکانی شڤان بێ کەواتە یاوەری ژیانی سەخت و قەیراناوی هاونیشتیمانییانە لە هەرێمی کوردستان.
بۆیە وەکو کوردستانیانیان لە هەندەران، دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگی هاونیشتیمانیان، پاڵپشتی ماف و داوا رەواکانیان دەکەین. داوا لەسەرجەم ڕێکخراوەکانی مافی مرۆف و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان دەکەین بەگرنگییەوە بڕواننە دۆخی هەرێمی کوردستان. ئێمە بەرپرسیاریەتی بوونی هەموو قەیران و نالەبارییەک و سەختی ژیانی هاونیشتمانیان دەخەینە ئەستۆی فەرمانرەوا و دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەریمی کوردستان.
لەم پێناوەشدا داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و هەموو رێکخراوەکانی پاراستنی مافی مرۆڤ و نوێنەرایەتی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان دەکەین، بە زووترین کات فشار بخەنە سەر دەسەڵاتی سیاسی لە هەرێمی کوردستان لە پێناو فەراهەم کردنی ئازادییەکان و سەرکۆنەکردنی ئەو هێزو لایەنانەی ئازادیخوازان و هاونیشتیمانیان لە هەرێمی کوردستان بێدەنگ دەکەن و سنوری ئازادییەکان بەرتەسک دەکەنەوە.

1.    هەلمەت ئەکرەم / چالاکی سیاسی / سوید
2.    هەوراز جەمال / چالاکی سیاسی / هۆلەندا
3.    ئاریان تاوگۆزی / چالاکی سیاسی / بەریتانیا
4.    رەوا ئەمجەد / چالاکی سیاسی / هەولێر
5.    كاروان مەهدی/خوێندكاریدكتۆرا/بەریتانیا
6.    ئاسۆ محەمەد کوردستانی  / چالاکوانیسیاسی/نەرویژ
7.    ئاری بکر ‌‌/ چالاکی مەدەنی/نەرویج
8.    نەهرۆ رەسول / چالاکی سیاسی / هۆلەندا
9.    فەرمان خێلانی / چالاکی مەدەنی / بەلجیکا
10.    بارزان حسن / رۆژنامەنوس / بەلجیکا
11.    چۆمان جەزا / چالاکی  مەدەنی / بەلجیکا
12.    ئاریناكام - سه‌رۆكیكۆمه‌ڵه‌یخوێندكارانیكورد - چاودێریسیاسی/ نەرویژ
13.    سامان عمر غفور/ چالاکی سیاسی /دانمارک
14.    بیباك عەلی/چالاکی سیاسی / سوید
15.    کامەران عبدللە / چالاکی سیاسی/ فلەندا
16.    ئاراس مەولود/ چالاکی سیاسی / سوید
17.    سامان شاسوار چالاکی سیاسی/ سوید
18.    شۆرش  حمید / چالاکی سیاسی / بەریتانیا
19.    بەختیار ئەمین/ ئهندازیارو چالاكی مەدەنی- دانیمارك
20.    سەباح عباس/ چالاکی سیاسی / فلەندا
21.    زاهیر تۆفیق/ چالاکی مەدەنی / سوید
22.    دانا سید محمد / چالاکی سیاسی/ نەمسا
23.    ئیسماعیل مەلا عبدللە / چالاکی سیاسی / سوید
24.    ئاریان عبدللە  تۆفیق / سوید
25.    رازاو عبدول / پارێزەر/ سلیمانی
26.    ئیدریس  سابیر / چالاکوان / نەرویژ
27.    وەرزێر مونزیر / چاکای مەدەنی / هۆلەندا
28.    سەربەست هەمەوندی / هۆلەندا
29.    ئازاد حداد/ مامۆستای خانەنشین /نەرویژ
30.    ئاسۆ کوردستانی / خوێندکار / نەرویژ
31.    هێرش ئەحمەد/ چالاکی سیاسی/ فلەندا
32.    ئاریان بەرزنجی / چالاکی سیاسی
33.    وەستا محمەد ئاراز/ چالاکی سیاسی/ فلەندا
34.    بەختیار شارەزوری ..نوسەر.. سلیمانی
35.    ئەحمەد حمە تالیب/ چالاکی سیاسی/ فلەندا
36.    د. ئیڤان هەورامی/ پزیشک/ بەلجیکا
37.    کارزان عزیز گەردی/ چالاکی مەدەنی/ هەولێر
38.    بەهرام حسین رەمەزان  /چالاکی سیاسی/ فلەندا
39.    هەردی کەمال / رۆژنامەوان / بەلجیکا
40.    دلێر هەژار / چالاکی سیاسی/ فلەندا
41.    سۆران خورمالی / چالاکی سیاسی / هۆلەندا
42.    جەبار محمد دلاوەر/ چالاکی سیاسی/ فلەندا
43.    سیروان جەمال محمد / چالاکی سیاسی/ فلەندا
44.    هەژار شوانی / چالاکی سیاسی/ فلەندا
45.    ئەلەندمەحوی/ توێژەری ئابووری / سلیمانی
46.    ئاری بکر ‌‌/ ئۆسلۆ، نەرویج
47.    دلشاد انور / روزنامەوان
48.    كەژال علی محمد/ سلیمانی
49.    یاسین حەمەعەلی پێنجوێنی  / سلێمانی
50.    ئاوات محمد کریم/ پارێزه‌ر / سلێمانی
51.    فرهاد محمد قادر / چالاكی سیاسی / قەزایدوكان
52.    سیروان سعید / چالاکی سیاسی  / بەریتانیا
53.    ئاری معروف / چالاکوان
54.    ئاسۆ نوری / چالاکی سیاسی / بەلجیکا
55.    دەشتی سالار محمد سعید / رۆژنامەنوس / سلیمانی
56.    هیمن مامەند، روزنامەنوس و جالاكوانی مەدەنی/ هەولێر
57.    ئاری عبداله-رۆزنامەنووس-هەولیر
58.    هیوا سەید سەلیم/ چالاکی سیاسی / هەولیر
59.    ئالان ساحیبقران، سه‌رۆكی تۆری مدیایی دیاری كوردستان/  هەولێر
60.    كهوكیرفانسبینداری، جالكفان لهدهوك
61.    حەمە رشید رەواندزی :- تیكۆشەریدێرین/ سلیمانی
62.    خاوه‌ن قه‌ره‌داغی / ڕاگه‌یاندنکار چالاکوان/سلێمانی
63.    لقمان حسن / چالاکیسیاسی،سلێمانی
64.    عبدوڵا ساڵح/چالاکوانیسیاسی /لەندەن
65.    جیایی بئلیزانی/روژنامهفان/ دهۆک
66.    فەرەیدون کونجرینی/نوسەروچالاکوانیمەدەنی/ئەڵمانیا
67.    کاوارە حسن / مامۆستا و رۆژنامەوان
68.    ئاسو فاروق گراوی / پاریزەر/هەولیر
69.    كارزان كریم / روزنامەنوس/ هەولێر
70.    د.فائیق گۆلپی چالاکی سیاسی /سڵیمانی
71.    دەشتی بەرزێوەیی/ هەولێر
72.    جەمال کرێکار
73.    كامران لگیف / مامۆستا
74.    شكرالله‌ حه‌مه‌دئه‌مین/ چالاکی سیاسی / هەولێر
75.    بژار غفور چالاکی سیاسی فینله‌ندا
76.    ئاراس گەلاویژ، چالاكی ئازادی بیروورا / سلیمانی
77.    د.ئاسۆ محمود / چالاکی سیاسی/ سلیمانی
78.    شوان بورهان چاودێری سیاسی/ بەریتانیا
79.    ئاری گراوی /کاسب/ هەولیر
80.    رسول حسین چالاكوانی مەدەنی/ هەولێر
81.    ئازاد تارق ... چالاکیمەدەنی
82.    دارای مەلا نوری  /سلێمانی
83.    جیهاد عه‌لی گوللی/ رۆژنامه‌ڤان ... زاخو
84.    شێروان عوسمان/کەنەدا
85.    جیهاد موحەمەد/ نەرویج/ چالاکی مەدەنیی
86.    جلال سۆفی، کۆمۆنیزمی کرێکاری
87.    كوجەر عەلی.روزنامەنوس
88.    علی محمود / رۆژنامەنوس و چالاکی مەدەنی / هەولێر
89.    هۆشیار رۆستەمی / رۆژنامەنوسی ئابووری / ئێران
90.    هاوکار یوسف محه‌مه‌د/ چالاکی سیاسی/ فینله‌ندا
91.    شه‌ماڵ عادل ڕه‌حمان/ چالاکی سیاسی/ فینله‌ندا
92.    سالار مامەكریم / چالاكوانی مەدەنی
93.    لاوكۆ عاللای/رۆژنامەنوس/ فەرەنسا
94.    یار عه‌زیز - ڕۆژنامه‌نووس/  هەولێر
95.    جەمال شەریف / فینلاند
96.    سەردار عەبدولا حەمه / نوسهروجالاكوانیسیاسی
97.    عبدللە حاجی / چالاکی مەدەنی / هەولێر
98.    موزەفەرسەیدسابیر،چالاکوانیکۆمەڵگەیمەدەنی،نەرویج
99.    چالاکی مهندیس / پێشمەرگەی دێرین
100.    هەڤاڵسەیدحەسەن،چالاکوانیکومەڵگەیمەدەنی،سوید
101.    مەریوان وریا قانع مامۆستا لەزانکۆی ئەمستردام- ھۆڵەندا
102.    گۆران دوکانی /رۆژنامەنوس/ئەمەریکا
103.     داهێن هاشم / رۆژنامەنوس/ سلێمانی
104.    سالار ئاژگەیی / چالاکوان
105.    اراس رشید كومونیستی كریكاری كەنهدا
106.    ڕەحمان کەریم عەبدوڵا/ چالاکیسیاسی/ فینله‌ندا
107.    حه‌یده‌ر زه‌هاوی/ چالاکیسیاسی/ فینله‌ندا
108.    بێستون حه‌سه‌ن خدر/ چالاکیسیاسی/ فینله‌ندا
109.    ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د گاهر/ چالاکیسیاسی/ فینله‌ندا
110.    ئاراس عبدللە رشید / نەرویژ
111.    ئازاد جاف / دانیمارک
112.    فەرهاد مارف/یاساناس
113.    ئیسماعیل عبدالله / وتهبیژیریكخراوی 17 شوبات
114.    نیهایەت عەبدوللا/ چالاکی سیاسی / هۆلەندا
115.    هونه‌ر عومه‌ر عوسمان/چالاکیسیاسی/ فینله‌ندا
116.    فه‌رهاد عه‌زیز/ چالاکیسیاسی/ فینله‌ندا
117.    رزگار بۆرە/چالاكوانیمەدەنی/ هەولێر
118.    محەمەد حسین/رۆزنامەنوس/سلیمانی
119.    كامەران جاف / چالاكیبواریسیاسیومهدهنی
120.    ئیبراهیم حهمه شهریف/ چالاكیبواریسیاسیومهدهنی
121.    ئازادجاف / چالاكیبواریسیاسیومهدهنی
122.    د.سلیمان جعفر -مامۆستایزانكۆ
123.    دیار صالح کاکه‌برا/ چالاکیسیاسی/ فینله‌ندا
124.    ئیبراهیم عومەر/ چالاکی سیاسی / سوید
١٢٠-دەشتی عبدالرحمن/لێپرسراویلقیهەولێریکۆمەڵەیخوێندکاران/هەولێر
١٢١-بەدرخان مەحمود"رۆزنامەنووسیسەربەخۆ...سۆران
١٢٢.ئاسۆ گۆران/چالاکەوانیمەدەنی/ بەریتانیا
١٢٣.فۆاد شوانی/ پیئشمهرگهیدیئرینوچالاكیبواریسیاسی–دانیمارك
١٢٤. شۆرش جه‌عفه‌ر/ چالاکیسیاسی/ فینله‌ندا
١٢٥.لوقمان مستەفا عبدللە/ زیندانی سیاسی / دانیمارک
١٢٦.بەهرە محمد / چالاکی سیاسی/ بەریتانیا
١٢٧.سفین قادر / چالاکی سیاسی/ سوید
١٢٨. د.فەخرەدین تاهیر / نوسەر/سوید
١٢٩. بڕوا خۆشناو / چالاكوان - هه‌ولێر
١٣٠. به‌یاد سه‌روه‌ر / خوێندكاریزانكۆ - هه‌ولێر
١٣١. رهنج گاهر علی ئەفەندی / پاریزهرویاساناس / سویسرا
١٣2. رەنجدەر گراوی / چالاکی سیاسی / بەلجیکا
133.دلێر حسین پیرۆمەری  ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر
١٣٤.ڕەوان تالیب/ ڕۆژنامەنوس/ کەرکوک



PM:04:49:23/08/2015