ژمارەیەکی زۆر لەمیدیاکان مەسعود بارزانی بەسەرۆکی هەرێم ناو نابەن

لەرۆژی ٨/٢٠ ژمارەیەکی زۆر لەمیدیاکانی کوردستان، جگە لەمیدیاکانی پارتی و سێبەرەکانی نەبێت، مەسعود بارزانی بەسەرۆکی هەرێم ناو نابەن.

لەدوای ٨/٢٠ ژمارەیەکی زۆر لەمیدیاکانی لایەنە سیاسییەکان و سێبەرەکانی و میدیای ئەهلی ناوی مەسعود بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم نابەن.

میدیای گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و یەکێتی و یەکگرتووی ئیسلامی خۆیان لەقەرەی هەواڵی بارزانی نادەن، ئەگەر هەواڵێکیشی لەسەر دروستبکەن زۆرێک لەو کەناڵانە هەر تەنها ناوی بارزانی دەهێنن و سیفەتی سەرۆکی هەرێمیان لێکردۆتەوە، میدیاکانی نزیک ئەو لایەنانەش بەهەمان شێوە ناوی بارزانی بەبێ پۆستەکەی پێشووی دەهێنن.

هەرچی میدیای ئەهلییە، لە ٢٠١٣ ناوی بارزانیان وەک سەرۆکی هەرێمی ( ماوە بۆ درێژکراوە ) ناو دەبرد، ئێستاش هەندێک لەو میدیایانە ئاماژە بۆ بارزانی وەک سەرۆکی پارتی دەکەن.

بەرامبەر ئەم میدیانە، سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندنی پارتی و میدیا سێبەرەکانیان ناوی بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم دەهێنن.
  
،   
 



PM:10:10:23/08/2015