پرۆژەکەی ئەمڕۆی پارتی لەکۆبوونەوەکەدا چی بوو؟

میدیاکانی پارتی دوێنێ چەندین هەواڵیان لەسەر ئەوە بڵاوکردەوە کە پارتی بۆ کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی سلێمانی پرۆژەی نوێی پێیە، سپی زانیاری ورد لەسەر ئەو پرۆژەیە بڵاودەکاتەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆدا کە لەهۆتێل گراند میلینیۆم لەسلێمانی سازکرا، وەفدی پارتی پێشنیاری ئەوەیان کردووە کە ئامادەن دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم " هەموار بکرێنەوە".

بەپێی ئەوا زانیاریانە، پارتی ئامادەیە دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم هەمواربکرێتەوە، بەڵام ئێستا نا، ئەوان ئامادەن لە خوولی پێنجەمی پەرلەماندا، واتە دوای دوو ساڵ و نیوی تر دوای تەواوبوونی ئەم خوولەی پەرلەمان، ئامادەن دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم هەموار بکرێنەوە.
  
ئەم رایەی پارتی دیموکراتی  کوردستان لەلایەن چوار لایەنەکەی ترەوە رەتکراەتەوەو ئەو چوار لایەنە سووربوونی خۆیان لەسەر راپۆرتی هاوبەشی چوار پرۆژەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم دووپات کردۆتەوە.
تا ئێستا ٨/١٨ چوار کۆبوونەوەی درێژ لەنێو ئەو پێنج لایەنە سازکراوە، بەڵاـ بەهۆی دووری رای هەردوو گرووپ تا ئێستا لەسەر هیچ رێکنەکەوتوون. 

   



PM:10:39:23/08/2015