دەوڵەتی یاسا: پرسی سەرۆكایەتی بارزانی تەنها پەیوەندی بە هەرێمەوە هەیە

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پرسی درێژكردنەوەی ویلایەتی مەسعود بارزانی و چارەسەركردنی ئەو بابەتە پەیوەندی بە حەیدەر عەبادییەوە نییە و كێشەی دەزگا پەیوەندارەكانی هەرێمە.

بەپێی هەواڵێكی سۆمریەنیوز، ئەحمەد ئەلبەدری، ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق لە لیستی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند: هەرێمی كوردستان خاوەنی دەسەڵاتی یاسادانانە و حكومەتی هەرێمیش تەنها لایەنی جێبەجێكردنی یاساكانی هەرێمە، بۆیە بابەتی سەرۆكایەتی هەرێم پەیوەندی تەنها بە دەزگا پەیوەندارەكانی هەرێمەوە هەیە.

ئەلبەدری وتیشی:" ویلایەتی بارزانی تەواوبووە، بۆیە دەبێت بەپێی یاسا مامەڵەبكات و پۆستەكەی جێبهێڵێت و رێز لە ئیرادەی خەڵكی هەرێمی كوردستان بگرێت".

دوێنێ‌ یەك شەممە، تارق حەرب یاساناسی بەناوبانگی عێراقی رایگەیاند، بەپێی ماددەی 78 دەستور، حەیدەر عەبادی دەتوانێت سەرۆكی كاتی بۆ هەرێمی كوردستان دابنێت.



PM:02:05:24/08/2015