بارزانی هەوڵ بۆ چارەسەری ناكۆكی نێوان سامانە سروشتیەكان‌و وەزارەتی دارایی دەدات
ئەمرۆ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی دارایی و سامانه سروشتییه‌كان، كۆده‌بێته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ناكۆكییه‌ی له نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كه‌دا دروست بوه له‌سه‌ر داهاتی نه‌وت.
بەپێی هەواڵێكی كەناڵی (KNN) ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له ڕێباز محه‌مه‌د وه‌زیری دارایی‌و ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان، كۆبوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌و ناكۆكییانه‌یان تاوتوێ كردوه كه له‌نێوان ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌دا دروست بوون له‌سه‌ر داهاتی نه‌وتی فرۆشراوی هه‌رێم‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره‌كه‌ی له‌توركیاوه بۆ دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
پێشتریش وه‌زاره‌تی دارایی له ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا، ڕاستیی هۆكاری دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئاشكرا كرد به‌وه‌ی كه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان داهاتی نه‌وتی فرۆشراوی هه‌رێم راده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی ناكات ئه‌وه‌ش بوه‌ته هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
هاوكات، سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: ئه‌و 175 ملیۆن دۆلاره‌ی ده‌بوو بخرێته سه‌ر حسابی وه‌زاره‌تی دارایی بۆ پێدانی مووچه‌ی مانگی 6 تائێستا نه‌خراوه، حسابه‌كه ته‌نها 75 ملیۆن دۆلاری تێدا بوه‌و به‌و پاره‌یه‌ش ده‌ست كراوه به دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و حسابی وه‌زاره‌تی دارایی پاره‌ی دیكه‌ی تێدا نییه.
PM:05:49:24/08/2015