هەدەپە چەند وەزارەتێك لە حكومەتی توركیا وەردەگرێت

تاكاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەخت، پارتی دەسەڵاتداری توركیا حكومەتی كاتیی رادەگەیەنێت‌و پارتە كوردییەكەی توركیاش چەند وەزارەتێك وەردەگرێت.

ئەمرۆ رەجەب تەیب ئەرۆدغان سەرۆك كۆماری توركیا، ئەحمەد داود ئۆغڵوی راسپارد تا هەڵبژاردنی پێشوەخت حكومەتی كاتیی ئەو وڵاتە پێكبهێنێت.

لەبەیاننامەی نوسینگەی سەرۆك كۆماری توركیادا هاتووە داود ئۆغڵۆ راسپێردراوە بەوە حكومەتی كاتیی پێكبهێنێت تا ئەو كاتەی هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجام دەدرێت.

بەپێی زانیارییەكانیش پارتی دیموكراتی گەلان، هەدەپە چەندین وەزارەت لەو حكومەتە كاتییەی بەردەكەوێت.



PM:02:00:25/08/2015