فرۆكەكانی توركیا نەخۆشخانەو قوتابخانەی گوندێكی بناری قەندیل بۆردومان دەكەن
بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگەسەر رایگەیاند كە هەر دوو گوندێ دوێڵێو بۆڵێ شەوی رابردوو كاتژمێر 10:15 كەوتنە بەر بۆردومانی فرۆكەكانی توركیاو خەڵكی هەردوو گوندەكەش ماڵو حاڵی خۆیان بەجێهێشتووە.
نەهرۆ عەبدوڵا، بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگەسەر بە سپی رایگەیاند: كە ئەو بۆمبانەی فرۆكەكانی توركیا لە گوندی بۆڵێیان داوە، لەنزیك قوتابخانەو نەخۆشخانەی گوندەكە دراوەو زیانێكی زۆری بە هەر دوو بیناكە گەیاندوە.
ناوبراو وتیشی: بەهۆی بۆردومانەكانی شەوی رابردووە كارەبای چەندین گوند بڕاوە بناری قەندیل. سەبارەت بە زیانە گیانییەكان نەهرۆ عەبدوڵا وتی: تا ئێَستا هیچ زیانێكی گیانی هاوڵاتیان نیە، بەڵام خەڵكی هەر دوو گوندەكە ماڵو حاڵی خۆیان بەجێهێشتووەو ئاوارە بوون.
AM:11:19:26/08/2015