زیندانییەكی سیاسی كورد‌و 5 بەندكراوی دیكە لە ورمێ لەسێدارە دران

بەهرۆز ئاڵخانی، زیندانی سیاسی كورد، لەگەڵ 5 زیندانی دیكە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدارە دران.

بە پێی راپۆرتی كەمپەین بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی، یەكێك لە ئەندامانی بنەماڵەی بەهرۆز ئاڵخانیوێڕای پشتڕاست كردنەوەی ئەم هەواڵە وتوویەتی: بەرپرسانی زیندان پێی راگەیاندووین كە كاتژمێر یەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهرۆز ئێعدام كراوە. ئەوان تەرمی 5 زیندانی دیكەیان داوەتەوە بە بنەماڵەكانیان، بەڵام بە ئێمەیان راگەیاندووە كە سبەینێ بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی بەهرۆز سەردانی زیندان بكەن.

رۆژانی پێشتر رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەبەیاننامەیەكدا داوای لە بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی كردبوو حوكمی لەسێدارەدانی بەهرۆز ئاڵخانی هەڵبوەشێننەوە. دوێنێ سێشەممەش بنەماڵەی بەهرۆز لەبەردم زیندانی ورمێ كۆبوونەوە‌و داوای هەڵوەشاندنەوەی حوكمی لەسێدارەدانی كوڕەكەیان كرد، بەڵام سەرلەبەیانی ئەمرۆ لەسێدارە درا.

بەهرۆز ئاڵخانی شەش ساڵ لەوەپێش بەتۆمەتی هاوكاری لەگەڵ یەكێك لە حیزبەكوردییەكانی رۆژهەڵات دەستگیر‌و سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا.

5 بەندكراوەكەی دیكە بەتۆمەتی مادەهۆشبەرەكان هەر ئەمرۆ لەگەڵ بەهرۆز ئاڵخانی لەسێدارەدران.



AM:11:28:26/08/2015