عەلی حەمە ساڵح داوای گۆڕینی ئاشتی هەورامی دەكات
ئاشتی هەورامی
ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان لەنامەیەكدا بۆ سەرۆكی حكومەت‌و سەركردایەتی پارتی داوا دەكات وەزیری سامانە سروشتییەكان لە بەر چەند خاڵێك كە لەنامەكەیدا هاتووە بگۆڕدرێت.
دەقی نوسراوەكەی عەلی حەمە ساڵح:
له‌به‌ر ئه‌م یازده خاڵه پێویسته وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان بگۆڕدرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م وه‌زیره نوێنه‌رایه‌تی پارتی دیموكرات ده‌كات، ده‌خوازم ئه‌و حیزبه خۆی هاوكاربێت.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم
سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكرات
چاره‌سه‌ری قه‌یرانی دارایی و كاره‌باو راگرتنی پرۆژه‌كان له ده‌ستی ئێوه‌دایه
له‌م نووسینه‌دا، خۆم دامڵیوه له به‌رگ و بیركردنه‌وه‌ی حیزبی، واقعێكتان بۆ ده‌گوازمه‌وه به‌هیوای ئه‌وه‌م له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان و ئاینده‌ی هه‌مووماندا بڕیارێكی پێویست وه‌ربگرن.
به‌پێی ئه‌و ده‌یان به‌ڵگه‌و زانیارییه‌ی لای منه‌و خۆشتان ده‌یانی دیكه‌تان له‌لایه، هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م قه‌یرانه داراییه‌ی كه به‌رۆكی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه، ناڕوونی و قۆرخكاری و " گه‌نده‌ڵی" و به‌تاڵانبردنی نه‌وت و گرێبه‌ستی گوماناوی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانه.
چه‌ند خالێك لێره‌دا به‌كورتی ده‌خه‌مه روو، ئه‌گه‌ر ویستتان بۆ هه‌ریه‌ك له‌م خاڵانه چه‌ندین به‌ڵگه ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست، كه ئه‌م وه‌زاره‌ته چی كردووه و چۆن زیانی به‌سه‌رخان و ژێرخانی ئابوری وڵات گه‌یاندووه.
یه‌كه‌م: شه‌ش ساڵه به‌چه‌ندین هۆكاری جیاواز ئه‌م وه‌زاره‌ته رێگربووه له‌وه‌ی كه وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، كه زۆرێكیان به گازوایل كارده‌كه‌ن بگۆڕێت بۆ گازی سروشتی به‌مه‌ش بۆ هه‌ر ساڵێك زیانی 2 ملیار‌و 500 ملیۆن دۆلاری له دارایی وڵاتداوه، بۆ كڕینی گازوایل. واته: له‌لایه‌ك له‌م شه‌ش ساڵه‌دا 15 ملیار دۆلار زیانی گه‌یاندووه‌و له‌لایه‌كی دیكه‌ش نه‌یهێشتووه گرفتی كاره‌با چاره‌سه‌رببێت.
پرسیارێكی زۆر ساده، ده‌وانین بۆری نه‌وت بگه‌ینینه توركیا، به‌ڵام ناتوانین به چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له قادركه‌رمه‌وه بۆری گازی سروشتی بیگه‌یه‌نینه چه‌مچه‌ماڵ، به‌شێكی ئه‌م بۆرییه ئێستا دروستكراوه‌و هه‌ندێك له یه‌كه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كاری پێده‌كات.
دووه‌م: ئه‌م وه‌زاره‌ته، به‌هۆی كۆمه‌ڵێك گرێبه‌سته‌وه، چه‌ند كۆمپانیایه‌كی كردوه‌ته خاوه‌نی سه‌دان ملیۆن دۆلار، له‌وانه: هه‌موو رۆژێك 9 ملیۆن لیتر گازوایل ده‌كرێت و ئه‌م كڕین و فرۆشتنه بۆ چه‌ند كۆمپانیایه‌ك قۆرخكراوه، ئه‌م كۆمپانیایانه له بازاڕدا لیترێك گازوایل به 600 دینار ده‌كڕین و له شوێنی خۆیدا به حكومه‌تیان ده‌ده‌ن به 800دینار و پێشتریش 1000 دینار بۆ 1100 دینار.
ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا حكومه‌ت هه‌موو رۆژێك یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار لیتر به‌نزینی له چه‌ند كۆمپانیایه‌كی دیاریكراو ده‌كڕی لیتری به 1100 دنیار، له‌كاتێكدا خه‌ڵكی دیكه ئاماده‌بوو هه‌مان به‌نزین به 800 دینار بۆ حكومه‌ت بهێنێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه‌ئه‌و به‌نزینه‌ی حكومه‌تیش له‌گه‌ڵ نه‌فتا تێكه‌ڵ ده‌كراو كوالێتی داده‌به‌زی، بزانن ئه‌و گرێبه‌سته بۆ كێ بوو چۆن كرابوو؟
پێدانی نه‌وتی ره‌ش به‌هه‌رزان به‌چه‌ند كۆمپانیایه‌ك و وه‌رگرتنی گازوایلی گران لێییان.
پێدانی نه‌وتی ره‌ش، به كۆمپانیا به‌ناوی كارگه‌ی قه‌یر، به‌ڵام نه كۆمپانیا هه‌بوو نه‌كارگه‌ی قیر، نه‌وته‌كه به گران له بازاڕدا ده‌فرۆشرایه‌وه!!! به‌مه‌ش ده‌یان ملیۆن دۆلار درا به كه‌سێك نه كۆمپانیای هه‌یه‌و نه كارگه‌ی قیر!!
سێیه‌م: هه‌رچه‌نده ده‌یان كۆمپانیای ناوخۆی و بیانی ئاماده‌یی ئه‌وه‌یان تێدابووه پاڵاوگه‌ی گه‌وره‌و هاوچه‌رخ له كوردستاندا دابنێن، پێداویستییه‌كانی كوردستان به‌زیاده‌وه دابین بكه‌ن و پاره‌یه‌كی زۆریش ده‌گه‌ڕایه‌وه خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام ئه‌م وه‌زاره‌ته ده‌رفه‌تی به‌كه‌س نه‌داوه بۆ دانانی پاڵاوگه، دوو گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ دوو پاڵاوگه‌دا واژووكردووه، كه بۆ پاڵاوتنی هه‌ر به‌رمیلێك 17 دۆلار ده‌داته ئه‌و دوو پاڵاوگه، ئه‌وانیش هه‌موو رۆژێك 120 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی بۆ ده‌پاڵێوین. بۆ زانین: 22 مانگه پاره‌ی پاڵاوتنی نه‌وتی نه‌داوه كه هه‌موو رۆژێك 2 ملیۆن و 40 هه‌زار دۆلاره.
چواره‌م: به‌هۆی ئه‌و زانیاریه نادروستانه‌ی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان له رابردوودا له‌باره‌ی ئاستی به‌رهه‌مه‌وه خستییه به‌رده‌ست سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت و لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانی په‌رله‌مان.حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تووشی ئه‌م قه‌یرانه هات، بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و به‌ڵگانامانه‌ی كه له‌مانكی چوار و پێنجی ساڵی رابردوودا له‌باره‌ی ئاستی به‌رهه‌مه‌وه خستییه به‌رده‌ست، بزانن چه‌ندی راست ده‌رچوو!!
پێنجه‌م: كه ناكۆكیمان بۆ دروستبوو له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان رایگه‌یاند: ده‌توانن پشت به‌من ببه‌ستن، به‌ڵام له ده‌ستپێكی ساڵی 2014دا كورتهێنان 3 ترلیۆن دینار بووه، واته: 2.5 ملیار دۆلار، ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم نزیكه‌ی 21 ملیار دۆلار قه‌رزاره، به‌شێوه‌یه‌ك حكومه‌ت بۆ موچه‌و له رێگای وه‌زاره‌تی داراییه‌وه نزیكه‌ی 12 ترلیۆن قه‌رزاره‌و پاره‌ی ده‌ستكاری كراوی بانكه‌كان و به‌ڵێنده‌ران و موچه‌خۆرانی لایه، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانیش نزیكه‌ی چوار ملیار دۆلاری مافی كۆمپانیا نه‌وتییه جیهانییه‌كان و نزیكه‌ی 5.5 ملیار دۆلاری كۆمپانیا ناوخۆییه‌كان قه‌رزارو نزیكه‌ی یه‌ك ملیار‌و 500 ملیۆن دۆلار نه‌وتی فرۆشتووه به پاره‌ی پێشوه‌خت قه‌رزاره.
ئایا ئه‌مه تاوانی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان نییه؟
شه‌شه‌م: ئێستا هه‌موو رۆژێك به تانكه‌ر 167 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌برێته ده‌ره‌وه، نزیكه‌ی 150 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتیش له ناوخۆدا ده‌پاڵێورێت، بپرسن پاره‌ی ئه‌مه كوا كامانگانه، نزیكه‌ی 400 ملیۆن دۆلار ده‌كات؟؟
حه‌وته‌م:ئێستا رۆژانه نزیكه‌ی 70 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت، له بیره نه‌وته‌كانی عه‌ین زاله له باكوری موسڵ و سه‌ربه‌شاخ و په‌لكانه له نزیك دبس/كه‌ركوك، له‌ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و له‌لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێكی حیزبییه‌وه‌و له رێگای چه‌ند كۆمپانیایه‌وه ده‌بردرێت و به‌نرخێكی هه‌رزان ده‌فرۆشرێته پاڵاوگه بێ مۆڵه‌ته‌كان.
ئه‌گه‌ر ئه‌م وه‌زاره‌ته چاوپۆشی نه‌كات چۆن ده‌توانن؟
هه‌شته‌م: ده‌یان ملیۆن دۆلاری پرۆژه‌كان كه له رابردوودا ئه‌م وه‌زاره‌ته وتوویه‌تی خه‌رجمكردووه، خه‌رجنه‌كراوه‌و ئێستاش پاره‌كه‌ی نادیاره، چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌م بۆ سه‌لماندنی ئه‌م قسه له‌به‌رده‌سته.
نۆیه‌م: ئه‌م وه‌زاره‌ته رێگری ده‌كات له‌وه‌ی كه كۆمپانیا‌و دامه‌زراوه‌كانی نه‌وت بۆ دۆزینه‌وه‌و به‌رهه‌مهێنان و به‌بازاڕكردن و كۆكردنه‌وه‌ی داهات و وه‌گه‌ڕخستنی پاره‌كه دروستبكرێت. لكوێی دونیا هه‌بوو كه‌سێك به‌رپرسبێت له گرێبه‌ست و هه‌رخۆی پاره‌ی گرێبه‌ست وه‌ربگرێت‌و و خه‌رجی بكات‌و و بڕیار له پاڵاوتنی نه‌وت بدات‌و هه‌رخۆی نه‌وت هه‌نارده بكات‌و به‌رپرسیی فرۆشتن و وه‌رگرتنی پاره‌كه‌و گواستنه‌وه‌و خه‌رجكردنیشی بێت؟
ده‌یه‌م: خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیر بۆ كه‌سی نزیك خۆی، به‌هۆی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌وه بووه به‌خاوه‌نی سه‌دان ملیۆن دۆلار، كه ئێستا حكومه‌ت قه‌رزاری ئه‌وه، ئه‌مه جگه له چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ی ده‌سترۆشتووه.
یازده‌هه‌م: به‌پێی گرێبه‌ستێك كه ئه‌م وه‌زاره‌ته بۆ فرۆشتنی ئه‌و نه‌وته‌ی له رێگای بۆرییه‌وه ده‌چێته به‌نده‌ری جه‌یهان كردوویه‌تی و بۆ شه‌ش مانگه ده‌بوو له 15/6/2015ه‌وه هه‌موو مانگێك 850 ملیۆن دۆلار وه‌ربگرێت‌و بیهێنێته‌وه، چه‌ندی هێناوه‌ته‌وه تاوه‌كو ئێستا؟ به‌دواداچون بكه‌ن، كامتان باوه‌ڕده‌كه‌ن چاكردنه‌وه‌ی چه‌ند مه‌ترێكی بۆری نه‌وت له سنوری توركیاش، كه ئێمه لێی به‌رپرس نین 251 ملیۆن دۆلاری تێبچێت؟ ئه‌ی كه‌واته دروستكردنی بۆرییه‌كه چه‌ندی ده‌وێت؟؟
ده‌یان تێبینی و ره‌خنه‌ی دیكه‌مان له‌سه‌ر ئه‌م وه‌زاره‌ته هه‌یه، به‌ڵام پێموابێت بۆ وه‌رگرتنی قه‌رار ته‌نیا ئه‌م چه‌ند خاڵه به‌سه، بۆ هه‌ر یه‌كه له‌م خاڵانه‌ش چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌م له‌به‌رده‌سته‌و ئاماده‌م بیخه‌مه‌ڕوو، له ئێستاشدا نامه‌وێت كۆپی هیچ به‌ڵگه‌و ناوی كه‌س و ورده‌كاری باس بكه‌م تاوه‌كو نه‌كرێته به‌شێك له ململانێی سیاسی.
به‌دڵنیایه‌وه ده‌توانین به‌پشت به‌ستن به‌نه‌وتی خۆمان ئابورییه‌كی به‌هێزی كوردی بنیات بنێین، به‌مه‌رجێك ئه‌م پرسه بكرێته دامه‌زراوه‌یی و شه‌فافیه‌ت ده‌ستبه‌ربێت‌و خه‌ڵكی دلسۆز له به‌رپرسیارییه‌تیدا بێت.
وه‌زیری ئێستا سامانه سروشتییه‌كان نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستانه، بۆیه داواتان لێده‌كه‌ین خۆتان بڕیاری گۆڕینی ئه‌م وه‌زیره بده‌ن و كه‌سێك دابندرێت ره‌زامه‌ندی هه‌موانی له‌سه‌ر بێت، كوردستان پڕه له خه‌ڵكی دلسۆز و نیشتیمان په‌روه‌ر.
عه‌لی حه‌مه ساڵح
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان
PM:11:22:26/08/2015