"راوچی شەو" دەگاتە عێراق

راوێژكاری راگەیاندنی وەزیری بەرگریی عێراق رایگەیاند هیلیكۆپتەرە نوێكانی روسیا  بە بڕی زیاتر لە 4 ملیار دۆلار بەم زووانە رادەستی سوپای عێراق دەكرێت.

نەسیر نوری محەمەد، رایگەیاند 4 كۆپتەری نوێی روسیا لەجۆری (می 35 ئێم)‌و (می 28 ئێن) كە بە "راوچی شەو" ناسراوە‌و چەندین ئامێری بینین‌و هێرشكردنی لەشەودا هەیە بەم زووانە دەگاتە دەست سوپای عێراق.

چاوەڕوان دەكرێت سوپای عێراق تا كۆتایی ساڵی داهاتوو 34 كۆپتەری جەنگی لە روسیا بكڕێت، كە تا ئێستا 16ی رادەستی عێراق كراوە.
ئەم رێكەوتنە لەساڵی 2012 لەگەڵ مۆسكۆ واژۆ كراوە‌و بڕەكەی 4 ملیار‌و 200 ملیۆن دۆلارە.

لەپاش روخانی رژیمی پێشووی عێراق ئەمە گەورەترین گرێبەستی سەربازیی عێراقە لەگەڵ روسیادا.



PM:05:40:27/08/2015