وابڕیارە هەر چوار حیزبی " سۆسیالیست و شیوعی و بزووتنەوەو ئاراستەی سیێهەم " بەیەک نوێنەرو تورکمانەکانیش بەیەک نوێنەر بەشداردەبن، ئەم حیزبانە بەشداریکردنیان بەم شێوەیە پەسەند نییە.
وا بڕیارە رۆژی ١ شەممە ٨/٣٠ پێنج لایەنەکە جارێکی تر بەبەشداری نوێنەرانی ئەو حیزبانەی یەک کورسی پەرلەمانیان هەیە کۆببنەوە، بۆ هەر چوار حیزبی ( شیوعی و سۆسیالیست و بزووتنەوەو ئاراستەی سێهەم) یەک نوێنەر، بۆ تورکمانەکانیش یەک نوێنەر، ئەم حیزبانە ئەم بەشداریەیان لا پەسەند نییە.
بەپێی زانیارییەکانی سپی، پارتی ئارەزووی ئەوە دەکات نوێنەری حیزبی سۆسیالیست بەشداری کۆبوونەوەکە بکات، هەرچی چوار گۆڕان و یەکێتی و کۆمەڵ و یەکگرتووشە، حەزدەکەن نوێنەری حیزبی شیوعی، یان بزووتنەوە بەشداربن.
تورکمانەکانیش لەزاری مونا قه‌هوه‌چیەوە کە سه‌رۆكی فراكسیۆنی پێشكه‌وتووی توركمانە بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان راگەیاندووە سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی پێنجقۆڵی وه‌ك توركمان و مه‌سیحی، له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی دیكه ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی كورسین له په‌رله‌مانی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی پێنجقۆڵی ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، كه بڕیاریان داوه له هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك ته‌نیا یه‌ك ئه‌ندام به‌شدار بێت، له به‌رامبه‌ردا لایه‌نه‌كانی دیكه به چه‌ندین ئه‌ندام به‌شدار بن، ئێمه توركمان وه‌ك لایه‌نێك به نوێنه‌رێك به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شدار نابین".