حکومەتی هەرێم ساڵانە ١ملیارو ٧٥٨ ملیۆن دینار دەدات بەکرێ

حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵانە بڕێکی زۆر پارە دەدات بە کرێ خانوو بۆ فەرمانگەکانی، پەرلەمانتارێک دەڵێت: ساڵانە بڕی ١ ملیار و ٧٥٨ ملیۆن دەدات بە کرێ.

سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی ‌په‌رله‌مانی كوردستان، له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی لە فەیسبووک، نوسیویه‌ی"وه‌زاره‌تی دارایی كه‌چه‌ندین به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌و فه‌رمانگه‌ی هه‌یه‌و خاوه‌نی بینای حكومی‌و زه‌وی‌و پاره‌ی حكومه‌ته‌، به‌ڵام له‌ماوه‌ی حه‌وت كابینه‌دا هێشتا كرێچییه‌و ساڵانه‌ ملیارێك‌و (758) ملیۆن دینار ده‌دات به‌كرێی خانوی به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌و فه‌رمانگه‌كانی خۆی".

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات له‌سلێمانی‌و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین‌و گه‌رمیان، (36) بینای به‌كرێ گرتووه‌ مانگانه‌ (115) ملیۆن‌و ساڵانه‌ ملیارێك‌و (380) ملیۆن دینار ده‌داته‌ كرێ.

 سەبارەی بە پارێزگای هەولێر و دهۆکیش، سۆران عومەر دەڵێت "له‌هه‌ولێر هه‌شت بینا به‌بڕی (301) ملیۆن دینار، له‌دهۆك پێنج بینا به‌بڕی (77) ملیۆن دینار ساڵانه‌ به‌كرێ گیراون".

ئەو پەرلەمانتارە داوا لەوەزارەتی دارایی دەکات ریوشوێنی پێویست بگرێتە بەر هیچ نەبێت بۆ رزگارکردنی وەزارەتەکەی لە کرێچێتی.



AM:09:37:28/08/2015