بەدەیان هەزار هاوڵاتی روودەکەنە مەیدانی تەحریر لە بەغدا

دەیان هەزار هاوڵاتی روودەکەنە مەیدانی تەحریر بۆ خۆپیشاندان و داوای بەردەوامی چاکسازی و دژایەتی گەندەڵی دەکەن.

میدیاکانی عێراق باس لەوە دەکەن کە خۆپیشاندەران داوای راگەیاندنی حاڵەتی نا ئاسایی دەکەن.

لەکاتێکدا ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکان چەندین رێگایان کۆنترۆڵکردووە لەبەردەم خۆپیشاندەراندا.

موقتەدا سەدر سەرکردەی تەیاری سەدری داوای لە لایەنگرانی کرد کە خۆپیشادانی ملیۆن سازبکەن و خۆیان دووربگرن سووکایەتیکردن.
لەلایەکی ترەوە ئەمڕۆ پارێزگاری دیوانییە عەمار مەدەنی دەست لەکارکێشانەوەی خۆی رادەست عەبادی کرد.



PM:05:40:28/08/2015