یه‌کێک له وه‌زیره‌کانی هه‌ده‌په که‌ناوی عه‌لی حه‌یده‌ر کونجایه رایگه‌یاند" ئەم حكوومەتە ئەگەر توانی خوێن رشتن لە توركیا بوەستێنێت و ئاشتی بۆ كۆمەڵگەی توركیا بگەرێنێتەوە ئەوا دەبێتە جێگەی ئومێد، ئەگەر ئەمانەی پێنەكرا، ئەوا پریشكی ئەم ئاگرەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست توركیاش ده‌گڕیته‌وه".
ئه‌و وه‌زیره که پۆسته‌که‌ی وه‌زاره‌تی یه‌کێتی ئه‌وروپایه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات هەوڵی تەواو دەدەن توركیا ئەو پریشكی ئاگرەی بەرنەكەوێت و، ده‌ڵێت" ده‌بێت هەموو لایەكمان هەوڵبدەین هەڵبژاردنێكی بێ كێشە بەرێ بكەین".
له‌کابینه‌ی هه‌ڵبژاردندا که دوێنی سه‌رۆک وه‌زیران داود ئۆغلۆ رایگه‌یاند بۆ یه‌که‌مجاره پارتێکی کوردی که ئه‌ویش هه‌ده‌په‌یه به دوو وه‌زیر به‌شداری بکات، وه‌زاره‌ته‌کانی یه‌کێتی ئه‌ورپاو وه‌زاره‌تی گه‌شه‌سه‌ندن وه‌ربگرێت.
کابینه‌که‌ی داود ئۆغلو که 26 وه‌زیره جگه له‌هه‌ده‌په یه‌که‌م حیزبی کوردی 2 وه‌زیری هه‌یه، هاوکات یه‌که‌م کابینه‌شه که ئافره‌تێکی باڵاپۆش پۆستی وه‌زیری وه‌ربگرێت که‌ناوی ئایشان غورجانه‌و ببێت به وه‌زیری خێزان و سیاساتی کۆمه‌ڵایه‌تی.