"سبەی دوا لەپارتی دەکرێت لەسەر قسەکانی مەسرور بارزانی روونکردنەوە بدات"

سبەی پێنج لایەنەکە لەسەر پرسی سەرۆکی هەرێم لەهەولێر کۆدەبنەوە، سەرچاوەیەکی ئاگادار راگەیاند" لەو کۆبوونەوەیەدا داوا لەپارتی دەکرێت روونکردنەوە بدات لەسەر قسەکانی مەسرور بارزانی".

مەسرور بارزانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی رۆژی ٨/٢٧ پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ حیزبی سۆسیالست رایگەیاند" مانەوەی بارزانی لە پۆستی سەرۆکی هەرێم یاساییە"، لەسەر ئەم پرسە، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند سبەی لەکۆبوونەوەی پێنج قۆڵیدا داوا دەکرێت پارتی روونکردنەوە لەسەر قسەی ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیان بدات.

سەرچاوەکەی سپی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە چوار حیزبەکە لەدوای ئەو لێدوانە لە پێناو ئەوەی کۆبوونەوە پێج قۆڵیەکان شکست نەخوات دانیان بەخۆیاندا گرتووەو هیچ وەڵامێکی رۆژنامەوانیان نەداوەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد "ئەگەر پارتی بڕوای وایە کە بارزانی ئێستاش سەرۆکە بۆ خۆیان ماندوو دەکەن و درێژە بە کۆبوونەوەکانیان دەدەن؟".

دوای ئەو لێدوانەی مەسرور بارزانی لەسەر مانەوەی بارزانی رای گشتی خەڵکی کوردستان چوار حیزبەکە بە بێ هەڵوێست ناوزەد دەکەن کە هیچ وەڵامدانەوەیەکی نییە.



AM:12:43:30/08/2015