لە باکوری کوردستان لە سلۆپی دوای کوژرانی سێ هاوڵاتی مەدەنی لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە خەڵکی شارەکە دەستیان بەخۆپیشاندان کرد.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە لەشاری سلۆپی کە دەکەوێتە سەر سنوری عێراق و بەرامبەر شاری زاخۆیە، پێکدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەراندا روویدا.
لەو شارە سێ گەنج بەدەستی هێزە ئەمنیەکانو ئەفسەرێکی سووپای تورکیاش کوژران.