خۆپیشاندان لە بەغدا بەردەوامە
لەخۆپیشاندانەكەی ئەمرۆی بەغدا، خۆپیشاندەران خوازیاری دەستلەكار كێشانەوەی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق بوون.
پێشنیوەرۆی ئەمرۆ دووشەممە خۆپیشاندانەكان لە بەغدا دەستی پێكردەوەو خۆپیشاندەران بە كۆبوونەوە لەبەردەم ئەنجومەنی دادوەریی عێراق خوازیاری دەست لەكاركێشانەوەی میدحەت مەحمود، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەكەن.
بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییو دژی گەندەڵی لەدامودەزگاكانی حكومەت، ماوەی چەندین رۆژە خۆپیشاندان لە شاری بەغدا بەڕێوەدەچێت.
PM:01:11:31/08/2015