یەكگرتوو لە كۆبونەوە پێنج قۆڵیەكان دەكشێتەوە

یاریدەەری ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایدەگەیەنێت رەنگە لەكۆبوونەوەی پێنج قۆڵی بكشێنەوە‌و راستییەكان بۆ خەڵك ئاشكرا بكەن.

لە بارەی پرسی سەرۆكایەتی هەرێمەوە شەش كۆبونەوەی پێنج قۆڵی لەنێوان پارتە بەشداربوەكانی كابینەی حكومەتی بنكە فراواندا ئەنجامداراوە و تا ئێستاش ئەو كۆبونەوانە ئاسۆیەكی ڕونیان نیە ویەكگرتووش ڕایدەگەیەنێت ئەگەر لایەنەكان نەگەیشتنە ڕێكەوتن ئەوا لەو كۆبونەوانە دەكشێینەوە.

د.محەمەد ئەحمەد یاریدەدەری ئەمنیداری گشتی یەكگرتوو بە سولی رادیۆی ڕاگەیاندوە "هێشتا كۆبونەوەكان نەگەیشتونەتە بنبەست و بژاردەكان زۆرن، بەڵام بەراستی هێشتا ئەوەش دورە لەسەر یەك بژاردە بگەنە ڕێككەوتن".

ئاماژەی بەوەشداوە "لەئێستادا ئاسۆیەكی رون نییە بۆ ئەوەی لایەنەكان بگەن بە بژاردەیەكی هاوبەش، هەرچەكی پارتی یە جەخت لەوەدەكاتەوە كە دەبێت بۆ یەكلایكردنەوەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆك پەنا بۆ گەل ببرێت و چوار لایەنەكەی دیكەش لەگەڵ ئەوەدان لەپەرلەمانەوە هەڵبژێردرێت".

د.محەمەد ئەحمەد ئاماژەی بەوەشكرد، پرسی كۆتایی هاتنی ویلایەتی بارزانی دواخراوە بۆ دوای گەیشتن بە رێككەوتنی لایەنەكان تا بكرێتە یەك پاكێج و ، ئەگەر لەسەر بژاردەكانیش نەگەینە ڕێككەوتن ڕەنگە هەرێم بەرەو هەڵبژاردنی پێشوەخت هەنگاو بنێت.

یاریدەدەری ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ئەوەشی خستەڕوو ئەگەر لایەنەكان نەگەشتنە رێككەوتن، رەنگە لەكۆبونەوەی پێنج قۆڵی بكشێینەوەو ئەوكات ڕاستییەكان بۆ خەڵك ئاشكرادەكەین.



PM:01:54:31/08/2015