بۆ چارەسەری سوتەمەنی سلێمانی داوایه‌ك ئاراسته‌ی لایه‌نه‌كان ده‌كرێت
بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی سوته‌مه‌نی له‌پارێزگاكه‌یان، پارێزگاری سلێمانی داوایه‌ك ئاراسته‌ی فراكسیۆنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كات ده‌ڵێت:" پێویسته هاوكارم بن".
د. ئاسۆ فه‌ره‌یدون، پارێزگاری سلێمانی له‌پرێس كۆنفرانسێكدا كه له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئه‌نجامیدا، ڕایگه‌یاند، بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی سوته‌مه‌نی له‌پارێزگاكه‌یان، داواییه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیكردووه، وتی:" ئه‌گه‌ر پاڵاوتگه‌ی سورقاوشانی نزیك له‌قه‌زای دوكان بخرێته كار، (70%)ی كێشه‌كانی سوته‌مه‌نی له پارێزگای سلێمانی چاره‌سه‌ر ده‌بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و پاڵاوتگه‌یه هه‌وڵی زۆری داوه، به‌وته‌ی خۆشی شه‌ڕی له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی پاڵاوتگه‌كه كردووه، ده‌ڵێت:" ئه‌و پڕۆژه‌یه نه‌ك به‌ته‌نها كه‌سێك یان لایه‌نێك، سودی بۆ هه‌موو پارێزگاكه‌یان هه‌یه، زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نیش له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كه‌مدان، داواشمكردووه هاوكارمانبن، بۆ ئه‌وه‌ی فشارێك دروستبكه‌ین بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و پاڵاوتگه‌یه".
پاڵاوتگه‌ی سورقاوشان ده‌كه‌وێته نزیك قه‌زای دوكانه‌وه، به (78) كم له سه‌نته‌ری شاری سلێمانیه‌وه دوره، به‌وته‌ی به‌رپرسانی پاڵاوتگه‌كه‌ش، جیاوازتر له‌پاڵاوتگه‌كانی تر، ئه‌وان بۆ پاڵاوتنی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت، ته‌نها (11) دۆلار وه‌رده‌گرن.
PM:04:07:01/09/2015