گەر دەتەوێت لەجگەرەكێشان دووربكەویتەوە، بە مۆبایلەكەت ئەم یارییە بكە

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ دەركەوتووە یارییەكی مۆبایلە زیرەكەكان یارمەتی دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان دەدات.

 توێژینەوەكە بەهاوبەشی لەلایەن پسپۆڕەكانی زانكۆی پلیماوسی بەریتانی و كوینسلاندی ئوستورالی لەسەر 31 خوێندكاری زانكۆ ئەنجامدراوە كەتەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 27 ساڵیدا بووە.

توێژەرەكان داوایان لە بەشداربوانی توێژینەوەكە كردووە لەڕێی ئامێری ئایپادەوە یاری تێتریس بكەن، لە ئەنجامدا دەركەوتووە زۆرینەی بەشداربووەكان بەهۆی یاریكردنەوە بیریان بەلای هەندێك لە كردەوە خراپەكاندا نەچووە بە تایبەت جگەرەكێشان، چونكە ئەو یارییە بۆتە هۆی سەرقاڵكردنی ئەو كەسانە و دەرفەتی ئەوەیان نەماوە بیر لە كێشانی جگەرە بكەنەوە.



PM:04:25:01/09/2015