هاتوچۆی عەرەب لە قەزای دوکان دوای كاتژمێر 10ی شەو قەدەغە دەكرێت
بەبڕیارێكی قایمیقامی دوكان لەمەودوا پاش كاتژمێر 10ی شەو هیچ عەرەبێك لە قەزاكەی نابێت لە دەرەوە بێت.
ئاسۆ به‌كر، قائیمقامی قه‌زای دووكان به NNA ڕاگه‌یاند، ڕوداوه‌كه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی ئه‌و خێزانه عه‌رەبه‌ی كه هێرشیانكردبووه سه‌ر پیڕێژنێك له‌دوكان، نیگه‌رانی و توره‌ی هاوڵاتیان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان لێكه‌وتوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆبونه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری هاوڵاتیان و ڕێكخراوه‌كان كردووه، وتی:" له‌كۆبونه‌وه‌كه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه دراوه ئه‌و خێزانه له ناو سه‌نته‌ری قه‌زاكه ده‌ربكرێت، بۆ پاراستنی هاوڵاتییه عه‌ره‌به‌كان و دروستنه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و گرفتانه‌ش، بڕیاردرا بۆ له‌مه‌ودوا كه نابێت هیچ هاوڵاتییه‌كی عه‌ره‌ب دوای كاتژمێر (10)ی شه‌و له‌ده‌ره‌وبێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌نجومه‌نێكیان له‌ئاواره عه‌ره‌به‌كان پێكهێناوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانیشدا دانیشتنێكیان سازگكردووه، سه‌رجه‌م بڕیاره نوێییه‌كانیان پێ ڕاگه‌یاندوون، ده‌ڵێت:" پێویسته بڕیاره‌كان جێبه‌جێبكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه خۆیان به‌رپرسیار ده‌بن".
PM:05:40:01/09/2015