هیوای میرزا سابیر ئیتر هیچ وتەیەک نا یێژێ

ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان هیوا میرزا سابیر کە وتەبێژی حیزبەکەشیەتی رایگەیاند" ئیتر هیچ بەناوی حیزبەکەیەوە نا یێژێ".

هیوا میرزا سابیر کە کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند" ئێستا گوتەبێژی فەرمی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان نەماوم و داوام لە راگەیاندنەکان ئەوەیە کە هەربابەتێکی من بەناوی هیوا میرزا سابیر پەرلەمانتاری خانەنشینەوە بێت و هیچی دیکە".

بەپێی زانیارییەکانی سپی هیوای میرزا سابیر تەنها لەوتەبێژی وازیهێناوە. 



AM:10:17:02/09/2015