پارتی: ناكرێت لەپەرلەمان بێڕێزی بە سرودی ئەی رەقیب بكرێت

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت وتارەكەی سەرۆكی پەرلەمان دوو رە لە مەغزای سیاسی بوو. هاوكات ناڕەزایی دژی ئەو دەردەبڕێت لە پەرلەمان بە جێگەی سرودی ئەی رەقیب تەنیا میوزیكی سرودەكە لێدراوە.

ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند" ئارامی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستانمان پەیوەست کرد بەوەی کە دەبێت گوتاری سەرۆکی پەرلەمان بێلایەن بێت و رەنگدانەوەی هەموولایەکمان بێت، چونکە لە رابردوو سەرۆکی پەرلەمان لایەنگر بووە".

ناوبراو روونیکردەوە، لە کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان پێش کۆبوونەوەی پەرلەمان باس لە بەرنامەی کار کرا و جەختلەوە کراوەتەوە، کە دەبێت" سەرۆکی پەرلەمان گوتارێکی گشتگیر و بێلایەنی بێت و دووربێت لە مەغزای سیاسی، بۆیە وتارەکەش هەروابوو".

لەبارەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ئومێد خۆشناو گوتی" دەبێت هەموو لایەنەکان لە دەرەوەی پەرلەمان بگەنە سازان و رێککەوتن، ئەوسا لە پەرلەمان بەرگە یاساییەکەی پێبدرێت".

سەبارەت بە لێنەدانی سروودی ئەی رەقیب و تەنیا لێدانی میوزیکی سروودەکە لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گوتی "ئەی رەقیب سرودی نیشتمانییە و ناکرێت لەو پەرلەمانە بێڕێزی بە سروودی ئەی رەقیب بکرێت، سرودی ئەی رەقیب قابیلی سازشکردن نییە".



PM:03:23:02/09/2015