ڤیدیۆ..دوو مناڵی خێزانێکی کورد لە ڕێگا بۆ ئەوروپا خنکان

دوو مناڵی خێزانێک کە یەکێکیان سێ ساڵ و ئەوی تریان پێنج ساڵ بووە لەنێوان ئاوی تورکیاو یۆنان خنکان و وێنەکانیان بوو بە بابەتی یەکەمی لاپەڕەی رۆژنامە ئەوروپاییەکان.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە ئەو دوو مناڵە لە خێزانێكی کوردی رۆژئاوان، ئایلا بچووکەکەیان تەمەنی سێ ساڵەو، گەورەکەیان ناوی غالب بووە پێنج ساڵەو لەکەنارەکانی تورکیایەوە لەگەڵ دایک و باوکیان ویستوویانە بچی بۆ ئەوروپا بەهۆی نوقمبوونی یەختەکەیانەوە ئەم دوو مناڵەو ١١ کەسی تر خنکاون.

 



PM:09:00:02/09/2015