هەرێم زیاتر لە ١٤ ملیۆن‌و نیو بەرمیل نەوتی لەجیهانەوە فرۆشتووە

وەزارەتی سامانە سروشتیەکان رایگەیاند" لە مانگی ئابی ٢٠١٥ دا، حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆی 14,657,798 بەرمیل نەوتی خاوی لە رێگەی هێڵی بۆری نەوتەوە لە بەندەری جیهانەوە هەناردە کردووە".

لە راگەیاندراوێکدا کە بۆ سپی هاتووە، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن لەو بڕەش، 11,356,277 بەرمیل (واتە 366,331 بەرمیلی رۆژانە)ی بەشێوەی بارکردنی راستەوخۆ لە بەندەری جیهانەوە هەناردە کردووە و 1,579,004 بەرمیل واتە (تێکڕای 50,935 بەرمیلی رۆژانەی) رادەستی سۆمۆ کردووە.
 
راگەیاندراوەکە باس لەوە دەکات کە لە مانگی ئابی ٢٠١٥ دا، بۆری هەناردەکردن بۆ ماوی ٩ رۆژ لەکارکەوتووە بەهۆی چەند رووداوێکەوە لە ناو تورکیا کە لەدەرەوەی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستاندایە. 



AM:01:57:04/09/2015