جەمیل بایک: هیچ کێشەیەک لەنێوان پەکەکەو هەدەپەدا نییە

هاوسەرۆکی کۆما جڤاکی کوردستان، جەمیل بایک دەڵێت: هیچ کێشەیەک لەنێوان پەکەکەو هەدەپە نییە، سەركەوتنی هەدەپە سەركەوتنی هەموو گەلەكەمانە.

لەوتارێکێدا کە هەفتانە جەمیل بایک لە رۆژنامەی ئازادای وڵات دەینوسێت، لەدوا وتاریدا لەسەر پەیوەندنی هەدەپەو پەکەکە دەڵێت: "هەدەپە پرۆژەی رێبەر ئاپۆ و بزوتنەوەی ئازادیە بۆ پێكەوە ژیانی گەلان و  نەتەوەی دیموكراتی. هەدەپە بە پێداگری رێبەر ئاپۆ دامەزرا و پەرەی سەند. كێ داكۆكی لە پرۆژەی هەدەپە كرد ، دیارە كە كێ لە دژی ڕاوەستا و باوەڕی پێنەكرد. ئەوانەی هەدەپەیان پاراست و رێیان كردەوە لەسەر پێشكەوتنی رێبەر ئاپۆ و بزوتنەوەی ئازادیە . بۆ ئەوەش نە رێبەرایەتی ، نە پەكەكە رێ لەسەلاحەدین دەمیرتاش ، فیگەن یوكسەداغ و ئەوانەی تر ناگرێ.  بەپێچەوانەوە  دەیانەوێ زیاتر پێشكەون و بە كاریگەربن".

بایک لەو وتارەدا دەڵێت" هیچ كەسێك ناتوانێ گەلی كورد و رای گشتی هەڵخەتێنێ.لایەنی كوردی بۆ چارەسەری هەنگاوی پێویستی نیشانداوە ، بەلام ئاكەپە دەڵێ " توركیا بەجێ بێڵن و بڕۆن " پیداگری لەسەر شەڕ دەكات و هەمیشە دەڵێ " تا دوایی شەڕ " بێ گومان لە بەرامبەر ئەو زهنیەتە بەرخودان دەبێ و بەرخۆدان دەكەین. بۆ ئەوەش با هەموو كەسێك خۆ بخاتە جێی ئێمە و خۆی بخاتە جێی كورد، لەبەرئەوەی ئەوە كوردە كە مافی زەوت كراوە ، بەلام دەبێ بزانرێ كە ئەرۆدغان و داودئۆغلوش دەبێ كۆشكەكان چۆڵ بكەن." 
 



PM:12:36:04/09/2015