ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان سەبارەت بەو چاكسازییانەی سەرۆكی حكومەت دەیەوێت بیكات نامەیەكی خۆی بۆ سەرۆكی دەستەی نەزاهە ئاشكرا دەكات كە باس لە هەزاران فەرمانبەری وەهمی لە وەزارەتەكانی حكومەت دەكات.
عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەنامەیەكدا لە ژێر ناوی "بۆ سه‌رۆکی حکومه‌ت له‌باره‌ی ئه‌و چاکسازیه‌ی که ده‌یەوێت بیکات" ئاماژە بە تۆمار كردنی سكاڵایەك دەكات كە هەشت مانگ لەوە پێش لە رێگەی دەستەی نەزاهە لەسەر وەزارەتی دارایی تۆماری كردوە‌و باس لەوە دەكات "زیاتر له ١٥ هه‌زار که‌سی وه‌همی له‌وه‌زاره‌تی دارایی موچه وه‌رده‌گرن به‌ناوی فه‌رمانبه‌ر، به‌ڵام بوونیان نیه."
هەروەها دەنوسێت "جگه له وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشجێبوون ، پیشه‌سازی و بازرگانی. ئه‌وانیش چوار هه‌زاریان ونبوو، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه وه‌زیری پیشه‌سازی به‌شێکی زۆری گرفته‌که‌ی چاره‌کرد".