ڤیدیۆ...كارۆل بووە دایك

كۆرپەكەی ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی كارۆل سەماحە بووە لەدایك دەبێت و هونەرمەندانیش پیرۆزبایی لێدەكەن.

كارۆل سەماحە لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك، لەدایكبونی كچەكەی ڕادەگەیەنێت و ئەو ساتەشی بە خۆشترین كاتژمێرەكانی ژیانی ناودەبات.

ئەو هونەرمەندە ئاماژە بەوە دەكات كە كچەكەی ناوناوە تالا بێ ئەوەی هیچ وێنەیەكی بڵاوبكاتەوە.

دوای بڵاوبونەوەی هەواڵەكەش ئەستێرەكانی عەرەب و هەوادارانی سەماحە پیرۆزبایی دایكایەتیان لێكرد، لە دیارترین ئەو هونەرمەندانەش كە پیرۆزباییان لە كارۆل كردووە (نەوال زوغبی، سیرین عەبدولنور، سابیر روباعی، وائیل جەسار) چەندین هونەرمەندی دیكە.

پێشتر كارۆل سەماحە ڕایگەیاندبوو كە سەرجەم كارەكانی ئەلبومە نوێكەی تەواو كردووە، بەڵام بڵاوكردنەوەی دەخاتە دوای لەدایكبونی كچەكەی، بێ ئەوەی كاتەكەی بە تەواوی دیاری بكات.



PM:05:13:05/09/2015