سەعدی پیرە رەتیدەکاتەوە دواخستنی کۆبوونەوە لەسەر داوای ئەوان بووبێت

ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رەتیدەکاتەوە دواخستنی کۆبوونەوەی پێج قۆڵی لەسەر داوای ئەوان بووبێت و دەڵێت" دواخستی ئەو کۆبوونەوەیە لەسەر داوای یەکێتی نەبووە بەتەنها و بەڵکو داخوازی سەرجەم لایەنەکان بووە".

لەسەر ناوهێنانی یەکێتی لەلایەن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمەوە، سەعدی ئەحمەد پیرە کە سەرۆکی لیژنەی دانوستانکاری یەکێتیە، بەرۆژ نیوزی راگەیاندووە" نازانم بۆ ئەو برادەرە بەس ناوی یەکێتی هێناوە ، چیبكەین خۆ شەڕی لەگەڵ ناكەین".

ئێوارەی ئەمڕۆ د.فواد حسێن لە راگەیاندراوێکدا لەسەر دواکەوتنی کۆبوونەوەی سبەینێ وتی" دواکەوتنی کۆبوونەوەکە لەسەر داوای یەکێتی و بەرەزامەندی لایەنەکانی تر بووە".
 



PM:11:04:05/09/2015