"که‌س له‌ناو یه‌کێتیدا ده‌سه‌ڵاتی پرۆژه‌ پێشکه‌شکردنی نییه"

به‌رپرسی ده‌سته‌ی کارگێری مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی ده‌ڵێت" پرۆژه‌ی ئێمه‌ ئه‌و پڕۆژە هاوبەشەیە كە لەگەڵ گۆڕان، یەكگرتوو و كۆمەڵ، پێشكەش كراوە. هیچ كەسێك دەسەڵاتی پێشكەش كردنی پڕۆژەی تری نییە لەناو یەكێتیدا".

مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی کارگێری مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی له‌ روونکردنه‌وه‌یه‌کدا ده‌ڵێت" دەنگۆیەك بڵاوبۆتەوە كە گوایە بەڕێز مەلا بەختیار، پڕۆژەیەكی بۆ چارەسەركردنی كێشەی سەرۆكایەتی هەرێم پێشكەش كردوە، سەرلەبەری ئەم هەواڵە بێ بناغەیە و نادرووستە. تاقە پڕۆژەیەك كە هەبێت، ئەو پڕۆژە هاوبەشەیە".

دەقی رونكردنووەكە:

دەنگۆیەك بڵاوبۆتەوە كە گوایە بەڕێز مەلا بەختیار، پڕۆژەیەكی بۆ چارەسەركردنی كێشەی سەرۆكایەتی هەرێم پێشكەش كردوە، سەرلەبەری ئەم هەواڵە بێ بناغەیە و نادرووستە. تاقە پڕۆژەیەك كە هەبێت، ئەو پڕۆژە هاوبەشەیە كە لەگەڵ گۆڕان، یەكگرتوو و كۆمەڵ، پێشكەش كراوە. هیچ كەسێك دەسەڵاتی پێشكەش كردنی پڕۆژەی تری نییە لەناو یەكێتیدا. تەنها ئەوەندە هەیە، كە لە دوا كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی لەبەرواری ٣ی مانگ كراوە، گوتراوە ئەگەر بەڕێز سەرۆكی هەرێم دەستپێشخەرییەكی باش و نوێ نەكات بۆ سازان، باشترین چارەسەر، هەڵبژاردنی پێشوەخە. لەمە زیاتر دوور و نزیك، هیچ بەرنامە و بڕیارێكی دیكە لە ئارادا نییە. ئەوانەی ئەم هەواڵانە دادەتاشن، بێ گومان مەرامی تایبەتیان هەیە. لەگەڵ ڕێزماندا
نوسینگەی تایبەتی بەڕێز مەلابەختیار٦/٩/٢٠١٥



PM:12:21:06/09/2015