كورد لەكۆنفرانس بەرەنگاربوونەوەی داعش بەشدار دەبێت

كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و كۆچی كوردو پاراستنی پێكهاتە نەتەوایەتی و ئایینیەكان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامدەدرێ‌ و نوێنەری كوردیش لەو كۆنفرانسە بەشدار دەبێت. 

ڕۆژی ٨ی ئەیلول لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا ، لەسەر پێشنیاری دەوڵەتی فەرەنسا كۆنفرانسێكی نێو دەوڵەتی لە وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ساز ئەكرێت كە بڕیارە سەرۆك و وەزیرانی دەرەوەی زیاتر لە شەست وڵاتی ئەوروپی و جیهانی ئامادەی كۆنفرانسەكە بن ، بۆ گفتوگۆو لێدوان لە پەرەسەندنی كێشەكانی ، ڕۆژهەاڵتی ناوەڕاست بە تایبەتی چۆنێتی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش وهەروەها ئەو هەڕەشە یەی تیرۆریزم لە سەر ئاساییشی جیهان دروستی كردووە .

وڵاتی فەرەنسا، كە دەستپێشخەری سازدانی ئەم كۆنفراسەی كردووە، ئەخوازێت لە ڕێگەی ئەم كۆنفرانسەوە پشتیوانییەكی نێودەوڵەوتی فراوانتر و بەهێزتر بۆ بەرەنگاربوونەوەی گروپی تیرۆریستی داعش كۆبكاتەوە و هیوادارە 
كە كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی بە بڕیارێكی هاوبەشەوە لەم كۆنفراسنە بێنە دەرێ بۆ بڕیاردان لە سەر لێدانی زیارتی ڕێكخراوی دەوڵەت ئیسلامی داعش لە ڕووی سەربازییەوە كۆتایی هێنان بەوهەڕەشەیەی كە ئارامی نەك ناوچەكە بەڵكو سەرجم جیهانی تێكداوە، هەروەها ئامانجێكی دیكەی كۆنفراسەكە بریتییە لە وابەستەبوونی كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی بۆ پاراستنی كەمە نەتەوەیی ووئاینییەكانی ناوچەی ڕۆژهەالت بە تایبەتی لە سوریاو عێراق وەكو مەسیحیەكان و یەزیدی و كوردو پێكهاتە نەتەوەییەكانی تر كە كەوتوونەتە بەر هێرشی پەلاماری دڕندانەی داعش و 
ئەو مەبەستەش نوێنەرانی یەزیدی و كوردومەسیحیەكان بانگهێشتی ئەم كۆنفرانسە كراون ، بە تایبەتیش مەسەلەی ئەو شەپۆلە كۆچەی پەنابەرانی سوریاو ناوچەكە كە بە هۆی جەنگ و چەوساندنەوەوە ڕوو لە واڵتانی ئەوروپا ئەكەن الیەنێكی دی
وەفدێكی هەرێمی كوردستانی عێراق كە پێكهاتووە لە فوئاد حسین سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و دارا بەكر ساڵح نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرەنسا بەشداری كۆنفرانسەكە دەكەن.


PM:10:59:07/09/2015