پەکەکە: ١٢ پۆلیسی تورک کوژران

دوای کوشتنی ٣١ سەربازی تورک لە ناوچەی هەکاری، بەیانی ئەمڕۆ پەکەکە گورزێکی تری لە هێزە ئەمنییەکانی تورکیا داو لەئەنجامی چالاکییەکدا ١٢ پۆلیسی لەناوچەی ئاگری کوژرا.

بەرپرسی میدیای پەیوەندییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان، هەڤاڵ زاگرۆس لە لێدوانێکیدا بۆ سپی رایگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٨ بەیانی لەناوچەی ئاگری لەباکوری رۆژهەڵاتی تورکیا مین بە رەتلێکی ئەمنی تورکیادا تەقیوەتەوەو لەئەنجامدا ١٢ پۆلیسی تورک کوژراون".

زاگرۆس لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتی" ژمارەیەک پۆلیسی تورک لەو هێرشەی ئەمرۆدا برینداربوون".

دوو رۆژ لەمەوبەر لەناوچەی هەکاری گورزێکی کووشندە ئاراستەی سووپای تورکیا کراو ٣١ سەربازی کە یەکێکیان پلەی جێگری ژەنراڵ بوو کوژران و تەرمەکانیان چەند رۆژ لەمەیدانی شەڕەکە مانەوە، تا دوێنی ٩/٧ خەڵکی ناوچەکە چوون تەرمەکانیان لەناوچەکە هێنایەوە تا بدرێنەوە بەکەسوکاریان.



AM:11:33:08/09/2015