سوپای توركیا سنوری هەرێمی كوردستانی بەزاند

بەپێی راپۆرتی میدیاكان هێزەكانی سوپای توركیا بە بیانوی راوەدوونانی گەریلاكانی پەكەكە سنوری هەرێمی كوردستانیان بەزاندوە‌و ئاماژە بەوەش دەكەن ئەم سنوربەزاندنە كاتیی دەبێت.

بەپێی هەواڵێكی پێگەی "روسیا ئەلیوم" توركیا بە بیانوی راوەدوونانی گەریلاكانی پەكەكە هێزی پیادەی خۆی هێناوەتە ناو خاكی هەرێمی كوردستان.

هەواڵنێری فەرەنسا‌و چەند ئاژانسی دیكە هەواڵەكەیان پشڕاست كردوە. ئەنكەرە رایگەیاندوە ئەم سنور بەزاندە بۆ ماوەی كاتیی دەبێت.

تا ئێستا هیچ لایەنێکی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەکەکە ئەم هەواڵەیان پشتڕاست نەکردوەتەوە.


PM:03:03:08/09/2015