پارتی بە پێشنیارەكەی یەكێتی‌و گۆڕان رازی نەبوو
به‌رپرسی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی لقی 12ـی پارتی ڕایده‌گه‌یەنێت كۆبوونەوەكەی ئەمرۆمان لەگەڵ شاندەكەی یەكێتی‌و گۆڕان ئەنجامی نەبوو‌و پارتی بەو پێشنیارەی ئەوان رازی نابێت.
فاروق عه‌بدولكه‌ریم، كارگێڕ و به‌رپرسی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی لقی 12ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان له هەڵه‌بجه به ماڵپەڕی حكومەتی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاندووه:"كۆبوونه‌وەکە‌ی ئه‌مڕۆی شاندی پارتیمان له‌گه‌ڵ شاندی یه‌كێتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌بێ ئه‌نجام به‌كۆتا هاتووه؛ هه‌وڵیان دا پارتیی ڕازی بكه‌ن لە ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجەدا سێ کورسیی هه‌بێت، بێ ئه‌وه‌ی پۆستی قایمقام یاخود پۆستێكی تری پێ بدرێت؛ هه‌ڵبژاردنەکەی 30ـیەم ڕۆژی مانگی 4 به بنه‌ما وه‌رده‌گرن ئه‌و چوارده یاخود پازده كۆبوونه‌وه‌ی نێوان لایه‌نه‌كان له پارساڵه‌وه به‌ڕێوه چووه به‌هه‌ند وه‌رناگرن."
وتیشی: "ئه‌وان ده‌یانه‌وێت پارتیی به‌شداری بكات و، هەر سێ كورسیی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هەبێ به‌بێ وه‌رگرتنی هیچ پۆستێك؛ ئێمه وه‌كو پارتیی، چوار كورسیی ئه‌نجوومه‌ن و پۆستی قایمقام بە هەقی خۆمان دەزانین."
PM:04:55:09/09/2015