هاوسه‌رکی هه‌ده‌په سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش له کاتی سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه‌دا که‌سووپای تورکیا به‌ناوچه‌ی سه‌ربازی ناوزه‌دیکردوون وتی" ده‌بێت شه‌ڕ رابگیرێت و ئاماده‌ین بۆ ئه‌وه نه‌ک قه‌ندیل بچینه ئاسمان".
سەلاحەددین دەمیرتاش ، سەبارەت بە بانگەوازی ئاگربەست وتی" ئه‌مڕۆ 9/9 لە ئامەد پێش ئەوەی بچنە شاری گەمارۆدراوی جەزیرە، دوو وه‌ڵامی جیاوازمان له‌سه‌ر وه‌ستانی شه‌ڕ و ئاشتی پێگه‌یشت، سەرۆک کۆمار وتی: شەڕ بەردەوام دەکەین، لە ناویان دەبەین، داود ئۆغلوش: وتی چیاکانی باشوری وڵاتیان لێ پاک دەکەینەوە".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ڵامی که‌جه‌که له‌مه‌ڕ ئاگر به‌ست، ده‌میرتاش وتی" ئێمە ئامادەین بۆ راگەیاندنی ئاگربەستی دوو لایەنی و دانوستاندن، بۆ ئەوەی شەڕ بوەستێت، نەک تەنیا قەندیل، بەڵکو ئێمە ئامادەین بچینە ئاسمانیش، با هەلومەرج برەخسێت، ده‌چین".
ئه‌و وتیشی" سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیر وەک تەلعەت پاشا ئەو وڵاتە بەرەو کارەسات دەبەن" .
ناوبراو له درێژه‌ی قسه‌کانیدا وتی "دەبێ ئەمەریکا و ئەوروپا، گەلانی تورکیا و ناوچەکە باش بزانن، ئەوە ئاکپارتییە، ئەوە ئەردۆگان و داودئۆغلووە، شەڕ دەخوازێت، حەز بە خوێن رشتنی زیاتر دەکات".
دوێنێ سەفارەتی ئەمەریکا لە ئەنقەرە ئەو توند‌و تیژییەی سەر بارەگای هەدەپە و ناوەندەکانی رۆژنامەوانی بە توندی شەرمەزارکرد، ئه‌مڕۆش وه‌ته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جۆن كێربی باسی له ناره‌زای حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی كرد سه‌باره‌ت به‌و هێرشانه‌ی كراونه‌ته سه‌ر نوسینگه و باره‌گاكانی هه‌ده‌په و به‌كارێكی "قه‌بوڵ نه‌كراو" ی وه‌سف كرد.
پشتیوانی خۆشی بۆ وته‌كانی ده‌میرتاش ده‌ربری بۆ كۆتایهێنان به توندوتیژیه‌كان.
ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی هێرشه‌كانی په‌كه‌كه‌شی كرد بۆ سه‌ر سوپا و هێزه ئه‌منیه‌كانی توركیا. ی مه‌حکوم کرد.