ئەو گەنجەی باوکی خۆی کوشت دەستگیرکرا
ئەو گەنجەی لە قەزای سەید سادق تەقەی لە باوك‌و دایكی خۆی كرد‌و بەهۆیەوە باوكی گیانی لەدەستدا‌و دایكیشی برینداربوو، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركرا.
درەنگانێكی شه‌وی رۆژی گه‌نجێک له گه‌ڕه‌کی شێخانی قه‌زای سه‌یدسادق ته‌قه‌ی له دایک و باوکی کرد و به‌هۆیه‌وه باوکی گیانی له‌ده‌ستدا و دایکیشی به سه‌ختی بریندار دەکات پۆلیس رایدەگەیەنێ کە گەنجەکە دەستگیر کراوە.
نه‌قیب سه‌رکه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی وتی: "ئه‌و گه‌نجه که ناوی "ح.ح"ه، دوای ئه‌وه‌ی ته‌قه‌ی له دایک و باوکی کرد هه‌ڵهاتبوو، دوای 15 کاتژمێر هێزه‌کانی پۆلیسی قه‌زای سه‌یدسادق توانیان ئه‌و تۆمه‌تباره ده‌ستگیربکه‌ن".
سه‌رکه‌وت ئه‌حمه‌د وتیشی "دوای ده‌ستگیرکردنی تۆمه‌تباره‌که دانی به تاوانه‌که‌یدا ناوه و باسی له‌وه کردووه، که به‌هۆی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ته‌قه‌ی له دایک و باوکی کردووه".
PM:01:25:10/09/2015