عوسمان بایدەمیر و چەندین پەرلەمانتاری هەدەپە بریندار بوون
هێزە ئەمنییەكانی توركیا هێرشیان كردەسەر پەرلەمانتاری كورد عوسمان بایدەمیر‌و چەندین پەرلەمانتاری كیدكەی هەدەپە‌و برینداریان كردن.
عوسمان بایده‌میر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی توركیا له‌سه‌ر ناوچه‌ی رۆحاو سه‌ركرده له پارتی كوردی هه‌ده‌په له‌باره‌ی ئاڵۆزیه‌كانی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆو هێرشكردنه سه‌ریان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپا و پۆلیسه‌وه له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایده‌كات : هێزه‌كانی پۆلیس و سوپای توركیا له‌ده‌روازه‌ی ناوچه‌ی جه‌زیره رێگریان لێكردین و به‌توندی هێرشیان كرده سه‌رمان و برینداریان كردین .
رونیشكردوه‌ته‌وه: با هه‌موو جیهان له‌و كۆمه‌ڵكوژیه‌ی سوپای توركیا بێده‌نگ نه‌بن كه به‌رامبه‌ر به كورده‌كانی ناوچه‌ی جه‌زیره‌ی سه‌ربه‌شه‌ڕناغ ده‌یكه‌ن و ژیانی 120 هه‌زار هاووڵاتی كورد له‌به‌رده‌م مه‌ترسی كۆمه‌ڵكوژیدان .
جه‌ختیكردوه‌ته‌وه: گوێمان له‌ده‌نگی گریانی منداڵه‌كانی ناو شاره‌كه‌یه ، هه‌ستمان ده‌مان وروژێنێت و فرمێسك چاوه‌كانی گرتووین ، شانازی ده‌كه‌ین له‌پێناو ئازادی‌دا بریندارببین و بگرین بۆ نه‌وه‌كانمان.
بایده‌میر له‌درێژه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا وتویه‌تی: سوپای توركیا دوكان و بازاڕه‌كانی داخستووه‌و ته‌نانه‌ت رێگا به ناشتنی ته‌رمی هاووڵاتیه بێتاوانه شه‌هیدبووه‌كانیش ناده‌ن و ژماره‌یه‌كی زۆر قه‌ناس به‌ده‌ست گه‌مارۆی ته‌واوی شاره‌كه‌یانداوه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له‌لێداونێكیدا ئیدانه‌ی ئه‌و ره‌فتاره‌ی سوپای توركیای كردوه‌و رایگه‌یاندوه: ئه‌ردۆگان و داود ئۆغڵۆ فرمێسكی تیمساحی بۆ گه‌مارۆی سه‌ر غه‌زه ده‌ڕێژن ،به‌ڵام له وڵاته‌كه‌ی خۆیاندا به‌هه‌زاران كه‌سیان گه‌مارۆداوه‌و ژن و منداڵی بێ‌تاوان شه‌هید ده‌كه‌ن .
PM:01:43:10/09/2015