به‌رپرسی ده‌سته‌ی کارگێری مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی مه‌لا به‌ختیار له دوا وتاریدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که ئه‌و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختدایه‌و ده‌ڵێت" من 46 ساڵه سیاسه‌ت ده‌که‌م و هیچ خولیایه‌کم بۆ پۆست نییه‌و خه‌می پاراستنی یه‌کگرتووی ئه‌زموونه‌که‌مه".
له دوا وتاریدا به‌ناونیشانی " به‌رپرسیارێتی له سه‌رده‌می فه‌یسبووکدا" مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێت" بەش بەحاڵی خۆم، باوەڕم بە هەڵبژاردنی پێشوەخت زۆرترە. دەشزانم گرفتەكان لەكوێن. دەمێكە مەترسی رووداوی پێشبینیكراوم کردووه"، ئه‌و ده‌ڵێت" 46 ساڵه سیاسه‌ت ده‌که‌م، ئەوەندەی خەمی پاراستنی یەكگرتوویی ئەزمونەكە‌و، پێشخستنی ئەزمونەكە‌و، چارەسەركردنی بەشێكی كێشەكانی ئەم ئەزمونەم. دوور‌و نزیك، تاقە خولیام، بۆ هیچ پۆست‌و بەرژەوەندییەكی تایبەتی لەم حكومەتی كوردستان‌و حكومەتی عێراقەدا، نەبووەو نییە".
له‌و وتاره‌دا مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێت" پارتی، هەڵەیەكی گەورەی كرد، كە كێشەی سیستەمی پەرلەمانی‌و روانگەیان لەسەر سەرۆكایەتی هەرێم، دوو ساڵ دواخست. ئەمە لەكاتێكدا لەدوای 30ی حوزەیرانی 2013 وە، بڕیار وابووە پەرلەمان‌و لایەنە سیاسیەكان، ئەم كێشانە یەكاڵا بكەنەوە. كوت‌و مت لە 22ی حوزەیران، واتا رۆژێك پێش پێشكەشكردنی پرۆژەكانی چوار لایەنەكە، پارتی كەوتنە خۆیان. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ كاتێكی زۆر بەفیڕۆدراوە. سەرۆكایەتی پەرلەمانیش لەمبارەیەوە كەمتەرخەم بووە. كە جێگری سەرۆكی پەرلەمان پارتی بووه".
سه‌باره‌ت به‌شه‌رعیه‌تی مانه‌وه‌ی بارزانی و درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌که‌ی، مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێت: پارتی سوورە لەسەر بۆچونەكانی خۆی، لەپێشەوەدا، كاندیدكردنەوەی بەڕێز مەسعود بارزانی، بۆ دوو ساڵی ئایندە، بەتەواوی دەسەڵاتەكانیشیەوە. سەرەڕای ئەوەی بواری یاساییش بۆ كاندیدكردنەوەی بەڕێز بارزانی، نەماوە.
مه‌لا به‌ختیار: 46 ساڵ سیاسه‌ت ده‌که‌م خولیام بۆ هیچ پۆستێکی حکومی نییه