بەڕێوەبەری ئاسایشی کەلار بەبرینداری گەیەنرایە نەخۆشخانە

بەڕێوەبەری ئاسایشی کەلار، عەقید سەیوان غازی ئەمشەو بەسەختی بریندار دەبێت و لەبەر سەختی برینەکەی دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەی سلێمانی.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند رووداوەکە لەناو باخچەی ئاسایش کەلاردا بووەو عەقید سەیوان، فیشەکێکی بەسەری خۆیەوە ناوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد لەبەر سەختی برینداریەکەی و خوێن لەبەر رۆشتنی، گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی سلێمانی.


عەقید سەیوان غازی ماوەیەکی بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو بووە، دواتر کراوەتە بەڕێوەبەری ئاسایش شارۆچکەی سمود، پاشان کراوەتە بەڕێوەبەی ئاسایشی کەلار.



AM:01:22:11/09/2015