ژمارەیەک گوند ڕزگارکران، تەنها مەنسوریە ماوە

هێزی پێشمەرگە بەردەوامن لە ‌هێرشەکانیان بۆ سەر گوندەکانی رۆژئاوای شاری داقوق و چەندین گوندیان ئازادکردووەو ئێستا هێرش لەسەر گوندی مەنسوریە بەردەوامە بۆ کۆنترۆڵکردنی.

سەرچاوەیەک لە ‌هێزی پێشمەرگە بە سپی راگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ هێزێ پێشمەرگە لەچەند میحوەوەرەوە هێرشی کردە سەر گوندەکانی تەلرەبعەو ئەلبومحەمەدو زەنکڵاو ترپەی دووسەر هەموویان رزگارکران".

سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئێستا هێرشی پێشمەرگە چڕبۆتەوە لەسەر گوندی مەنسوریە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد دەیان چەکداری داعش کوژراون.

سەبارەت بە زیانەکانی پێشمەرگە، سەرچاوەکە باسی لەوە کرد کە چەند پێشمەرگەیەکیش شەهیدبوون، بەڵام ئامادە نەبوو ژمارەکە ئاشکرا بکات.  



AM:09:33:11/09/2015