ئەمڕۆ ئەنجامی هەڵبژاردنی کانتۆنی عەفرین رادەگەیەنرێت

هەڵبژاردنی شارەوانی کانتۆنی عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان کۆتایی هات و ئەمڕۆ ٩/١٢ ئەنجامی هەڵبژاردنەکان رادەگەینرێت.

میدیاکانی رۆژئاوا بلآویان کردەوە کە دوێنی ٩/١١ لە کانتۆنی عەفرین هەڵبژاردن بۆ شارەوانییەکانی ئەو کانتۆنە ئەنجامدراو وا بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجامەکان رابگەیەنرێت.

ئەو پرۆسەیە بۆ هەڵبژاردنی ٣١ ئەندامە بۆ ئەنجومەنی شارەوانییەکانی ٨ شارۆچکە کە سەر بەو کانتۆنەیە.



AM:10:26:12/09/2015