ئاشتی هەورامی: نەوتی هەرێم گەیشتە ٧٠٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا

وەزیری سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێم رایگەیاند " بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم کە دەنێردرێتە دەرەوە گەیشتە ٧٠٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا".

ئاشتی هەورامی بە KNN رایگەیاند کە نەوتی هەرێم لە ٦٠٠ بەرمیل و ٦٥٠ بەرمیلەوە رۆژانە، بەرزبۆتەوە بۆ ٧٠٠ هەزار بەرمیل .

ئەم لێدوانەی هەورامی لەکاتێکدایە کە حسابی بانکی هەرێمی کوردستان لەهالک بانک لەتورکیا هیچ پارەیەکی ئەوتۆی تیا نییە، مووچەی مانگانەی فەرمانبەرانی کوردستانیش بەرەو ئەوە دەچێت کە چوار مانگە مووچەیان وەرنەگرتبێت.



PM:05:26:12/09/2015