یەكێتی، گۆڕان، یەكگرتوو و كۆمەڵ كۆبوونەوە

ئەمرۆ هەر چوارلایەنی سیاسی لە شاری سلێمانی سەبارەت بە وەڵامێكی یەكلاكەرەوە بە پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونەوە.

بەپێی زانیارییەكانی سپی میدیا لەكۆبوونەوەی ئەمرۆدا هەریەك لە سەعدی ئەحمەد پیرە، فەرید ئەسەسەر‌و چێنەر عەلی جۆڵا لەلایەن یەكێتی. جەلال جەوهەر،  بەهار مەحمود‌و رابوون مەعروف لەلایەن بزوتنەوەی گۆڕان. لەلایەن یەكگرتوو محەمەد ئەحمەد‌و كۆمەڵیش محەمەد حەكیم‌و رێبوار حەمەد‌و دانا دارا بەشداریی كۆبوونەوەی ئەمرۆیان كردوە كە لەبارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەسلێمانی بەڕێوەدەچێت.

لەكۆبوونەوەی ئەمرۆدا هەر چوار لایەنی یەكێتی، گۆڕان، یەكگرتوو، كۆمەڵ، سەبارەت بە پرسی سەرۆكایەتی هەرێم وەڵامێكی یەكلاكەرەوە بە پارتی دیموكرات دەدەنەوە.



PM:01:29:14/09/2015