ئاسایش: 45 تیرۆریستمان دەستگیر كرد
ئاسایشی كەركوك رایگەیاند كە هێزەكانیان بەهەوڵی هێزی ئەمنی كەركوك توانیویانە 45 تیرۆریست دەستگیربكەنو روبەڕوی دادگایان بكەنەوە.
عه‌مید سمكۆ مه‌حمود وته‌بێژی ئاسایشی كه‌ركوك و لیوا عومه‌ر ساڵح فه‌رمانده‌ی لیوای 1ی به‌رگری فریاكه‌وتن له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایانگه‌یاند: به‌هه‌وڵی هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك و پشتبه‌ست به‌زانیاری هه‌واڵگری، توانیومانه له‌ناو شاری كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری 45 تیرۆرست ده‌ستگیربكه‌ین.
راشیانگه‌یاند: له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه له‌و تیرۆرستانه هه‌موویان دانیان به‌تاوانه‌كانیاندا ناوه‌و له‌ئێستادا روبه‌ڕووی دادگا كراونه‌ته‌وه.
PM:01:34:14/09/2015