كۆبونەوەی چوار لایەنەكە كۆتای هات

كۆبونەوەی هەر چوارلایەنی سیاسی لە شاری سلێمانی سەبارەت بە وەڵامێكی یەكلاكەرەوە بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان كۆتایی هات.

بەپێی زانیارییەكانی سپی میدیا لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی هەر چوار لایەنی یەكێتی و گۆڕان و یەكگرتوو، كۆمەڵ، كە لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە سلێمانی بەڕێوەچوو، بڕیاردراوە ڕۆژی پێنج شەممە بەدوو پاكێج وەڵامی پێشنیارەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بدەنەوە.

بڕیارە ئەو چوار لایەنە سبەینێ كۆبونەوەیەكی دیكە لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی ئەنجام بدەن، بە مەبەستی ئامادەكردنی پاكێجەكان تا لە كۆبونەوەی ڕۆژی پێنج شەممەی پێنج لایەنەكە بخرێتە ڕوو.

لە كۆبونەوەكە هەریەك لە سەعدی ئەحمەد پیرە، فەرید ئەسەسەر‌دو چێنەر عەلی جۆڵا لەلایەن یەكێتی. جەلال جەوهەر،  بەهار مەحمود‌و رابوون مەعروف لەلایەن بزوتنەوەی گۆڕان. لەلایەن یەكگرتوو محەمەد ئەحمەد‌و كۆمەڵیش محەمەد حەكیم‌و رێبوار حەمەد‌و دانا دارا بەشداریی كۆبوونەوەی ئەمرۆیان كرد.



PM:04:46:14/09/2015