چوار لایەنە سیاسییەكە جارێكی دیكە لەسلێمانی كۆبوونەوە

کۆبوونەوەی نوێنەرە سیاسییەکانی هەریەکە لە یەکێتی، گۆڕان، یەکگرتوو و کۆمەڵ لە سلێمانی لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێم دەستیپێکرد.

بەپێی زانیارییەكان لەكۆبوونەوەی ئەمرۆدا هەریەك لە: سەعدی ئەحمەد پیرە‌و فەرید ئەسەسەرد لەیەكێتی، جەلال جەوهەر لەگۆڕان، محەمەد ئەحمەد لە یەكگرتوو و لە كۆمەڵی ئیسلامیش محەمەد كەریم‌و رێبوار محەمەد بەشدارن.

كۆبوونەوەكە لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت‌و لایەنەكان گفتوگۆ لەسەر وەڵامێكی كۆتایی بە پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەن.



AM:11:29:15/09/2015