توركیا 15 كەناڵی میدیایی بەتۆمەتی پشتیوانی لەكورد داخست

دەزگای چاودێری رادیۆ‌و تەلەفزیۆنەكانی حكومەتی توركیا، بەتۆمەتی پشتیوانی كردن لە كۆرد 15 كەناڵی میدیایی لەو وڵاتە داخست.

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی تودەی زمانی توركی لە نێو ئەو میدیانەی داخران کەناڵی ئۆزگیور گیون تیڤی و دێنگبێج تیڤی و مێزۆپۆتامیا تیڤی بەرچاو دەكەون.

شەڕو پێكدادانەكان لەنێوان پەكەكە‌و حكومەتی توركیا قەیران‌و بارگرژیی لەوڵاتە زیاتر كردوە‌و هێرشی ئەمجارەی حكومەتی توركیاش بۆ سەر ئەو میدیا‌و كەناڵی راگەیاندنانەیە كە پشتیوانی لەكورد دەكەن.



PM:12:30:15/09/2015