كۆبوونەوەكە كۆتایی هات.. چوارلایەنەكە لەسەر بڕیارێك ساغ بوونەوە

كۆبوونەوەی چوارلایەنی سیاسی كە ئەمرۆ لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی بەڕێوەچوو، كۆتایی پێهات.

پاش كۆتایی كۆبوونەوەكە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا محەمەد حەكیم، ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی رایاگەیاند كە هەر چوار لایەنی یەكێتی، گۆڕان، یەكگرتوو و كۆمەڵ، دوو بژاردەیان ئامادە كردوە‌و رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو لە كۆبوونەوەی 5 قۆڵی ئاراستەی پارتی دەكەن.

چوار لایەنەكە هەروەها رایانگەیاند ئەمرۆ بێجگە لەو دوو بژاردەیە پێشنیازێكیشیان بۆ چاكسازی ئامادە كردوە.

ئاماژەیان بەوەشدا كە هیوادارن لایەنی بەرامبەر بە یەكێك لەو دوو بژاردەیە رازی بێت ‌و كۆتایی بەم قەیرانە بێت.



PM:04:21:15/09/2015