وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بڕیاری داوە ژمارەیەک پاڵاوگە دابخات

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان فەرمانی وەزاری دەردەکات و پاڵاوگەکانی کوردستان دەکات بەدوو بەشەوەو ئەو پاڵاوگانەی ناویان لە خەشتەی دوودا هاتووە دادەخرێن و داوای لەئاسایش و پۆلیس دەکات هاوکاریان بکەن.

لە فەرمانە وەزارییەکەدا کە کۆپییەکی نێردراوە بۆ سپی، هاتووە " بە مەبەستی رێکخستنی چالاکیەکانی کەرتی نەوت و غاز بە باشترین شێوە کە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی بگەیەنێت و لە هەمان کاتدا ئەرکی پارێزگاریکردنی تەندروستی هاوڵاتیان و پاراستن ژینگەی هەرێم لە خۆبگرێت. فەرمانەکەش ئەم خاڵانە لەخۆدەگرێت:
1.تەنها ئەو پاڵاوتگانەی لە خشتەی (١)دا ناویان هاتووە داناخرێن و بەردەوام دەبن بە مەرجێک رێنماییەکانی تەندروستی و سەلامەتی و ژینگەی حکومەتی هەرێم لە ماوەی (٣) سێ مانگدا جێبەجێ بکەن و لە پشکنینی تیمەکانی وەزارەتدا دەربچن.
2.
3.ئەو پاڵاوتگانەی لە خشتەی ژمارە (٢)دا ناویان هاتووە دادەخرێن و بە هیچ شێوەیەک نابێت کار بکەن.
4.
5.ئەو پاڵاوتگانەی ناویان لە خشتەی ژمارە (١ و ٢) دا نەهاتووە دادەخرێن بە هۆی پێنەدان و نەبوونی زانیاری لەسەریان، هەرچەندە وەزارەت لە کاتی خۆێدا دەرفەتی بە هەمووان دا بۆ پێدانی زانیاری لەسەر پاڵاوتگەکانیان.

6.ئەو پاڵاوتگانەی ناویان لە خشتەی ژمارە (١)دا هاتووە و وە لە پشکنینی وەزارەت دەرناچن لەگەڵ ئەو پاڵاوتگانەی لە خشتەی ژمارە (٢)دا ناویان هاتووە و ئەوانەی لە خاڵی (٣)دا ئاماژەیان پێکراوە لە ماوەی (٦) شەش مانگدا خۆیان پاڵاوتگەکانیان هەڵوەشێننەوە و شوێنەکانیان پاک بکەنەوە

لەفەرمانەکەدا هاتووە"بۆ جێبەجێکردنی ئەوە خاڵانەی لە سەرەوە ئاماژەیان پێکراوە، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان داوا دەکات لە وەزارەتی ناوخۆ بە تایبەت هێزەکانی (پۆلیس و ئاساییش) و پارێزگاکان و ئیدارەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تر بۆ چاودێریکردن و لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە لە سەرپێچیکەران. لە کاتی بوونی هەر سەرپێچیەک ئەوا وەزارەت هەموو رێگە یاساییەکان و داراییەکان دەگرێتە بەر بۆ سزادانی سەرپێچیکەران".



PM:11:28:15/09/2015